هێرشە درۆنییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان
کانونی دوھەم 27, 2026 13:44 Asia/Tehran
ئەمڕۆ سەرچاوە هەواڵییەکان بە ئاماژە بە دووپاتبوونەوەی پەلاماری دەسدرێژکارانەی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان ڕایانگەیاند کە درۆنەکانی ئەم رژێمە دوو ماڵیان لە شارۆچکەی "یارون" بۆردومان کرد.
بە هۆی ئەو هێرشەی کرایە سەر باشووری لوبنان، عەلی نوورودین، پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی ئەلمەنار شەهید بوو. حیزبوڵڵا ئەم هێرشەی بە جەنایەتی جەنگی ڕاگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش بە توندی ئیدانەی جەنایەتەکانی رژێمی زایۆنی کرد سەبارەت بە هێرشکردنە سەر لوبنان و تیرۆرکردنی "عەلی نورودین"، پێشکەشکاری کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەنار، و جەختی کرد لەسەر بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر بەدواداچوونی جەنایەتەکانی رژێمی زایۆنی.