حیزبوڵڵای لوبنان: ئەوەی نادەینە دوژمن کە نەیتوانی لە شەڕدا بەدەستی بێنێت
نوێنەری حیزبوڵڵای لوبنان لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕەخنەی گرت لە کاربەدەستانی لوبنانی و پشتگوێخستنی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە لایەن بەشێک لە وەزیرانەوە.
" حسێن حاج حەسەن، سەرۆکی فراکسیۆنی نوێنەرانی بەعلبەک- هەرمل لە پەرلەمانی لوبنان وتی: لوبنان پابەند بوو بە ئاگربڕ، بەڵام دوژمنی زایۆنی پابەند نەبوو پێی.هەروەها ئەمریکایش نەک هەر ئەرکی خۆی بەجێنەهێن، بەڵکژوو یەکەم لایەنێک بوو کە ئاگربڕەکەی پێشێلکرد و ئێستایش هەر بە پێشێلکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە بەردەوامە لە وەبن گوشارنانی لوبنان و ناجارکردنی بە ئیمتیاز دان.
ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی لوبنان ڕەخنەی لە بەشێک لە بەرپرسانی لوبنان گرت و وتی: ئەوان بەبێ هیچ ڕوانگە و ستراتیژییەکی ڕوون مامەڵە لەگەڵ فشار و داواکارییەکانی ئەمریکا دەکەن و لەبری ئەوەی بە سیاسەتێکی نیشتمانیی تۆکمە و تەواو ڕووبەڕووی ئەمریکا ببنەوە، ڕازین تەنیا هەر بە وەڵامدانەوەی.
حسێن حاج حەسەن وتیشی: ئەو ڕێگای ئیمتیازدانەی کە دەست پێبووە، دەبێتە هۆی دانی ئیمتیازی زیاتر کە ئەوەش پرۆسەیەکی بێکۆتایی دەبێت.