حیزبوڵڵا: بڕیارەکانی حکومەتی لوبنان دەبێ لە چوارچێوەی سەروەریدا بێ نەک ویست وداواکاریی دوژمن
شوبات 07, 2026 18:02 Asia/Tehran
نوێنەرێكی حیزبوڵڵای لوبنان ڕەخنەی لە هەڵوێستی لاوازی حکومەتی لوبنان گرت و وتی: دەستدرێژی و داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنیستی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریكادا ئەنجام دەگرێ.
عەلی فەیاز لە وتوێژێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی؛ خۆڕاگری هەرگیز تسلیمی فشارەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی نابێت و پێدانی ئیمتیازی بێ بەرانبەر، تەنیا دەبێتە هۆی باجخوازی زیاتری دوژمن. ئەم نوێنەرە باڵایەی حیزبوڵڵا هەروەها جەختی کرد: ئێمە پێمان وایە هەنگاونان بەرەو ئەو شتەی وا دەسەڵاتدارانی لوبنان بە قۆناغی دووەمی بەرنامەی کۆنترۆڵکردنی چەک ناوی دەبەن، هەڵەیە، چونکە لەبەر داگیرکرانی ناوچە سنوورییەکانی لوبنان لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە، سوپای لوبنان نەیتوانیوە هێز و دەسەڵاتی خۆی لەو ناوچانەدا بە تەواوی پەرە پێی بدات .