لەئاکامی پەلاماری درۆنیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە لوبنان، سێ كەس شەهید بوون
شوبات 09, 2026 18:02 Asia/Tehran
سەرچاوە هەواڵییەكان باسی پەلامارێكی درۆنیی ڕژێمی زایۆنیان كرد بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە باشووری لوبنان و شەهید بوونی سێ هاووڵاتی لوبنانی .
ڕژێمی زایۆنیستی لە درێژەی دەسدرێژكارییەكانی بۆ سەر خاكی لوبنان بە پەلاماری درۆنی بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە ناوچەی یانوح هەڵكەوتوو لە باشووری ئەو وڵاتە، سێ هاووڵاتی لوبنانی شەهید كرد .
بە پێی ڕاپۆڕتی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان یەكێك لەو شەهیدانە منداڵە .چەکدارانی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕو بە هێرشكردنە سەر ماڵی عەتوی عەتوی یەكێک لە بەرپرسانی جەماعەتی ئیسلامی لوبنانی لە ناوچەی حاسبیا و مەرجەعییون لە باشووری ئەو وڵاتە، ناوبراویان قۆڵبەست كرد .