یونیسف : قەیرانی توندی خوراك هەڕەشە لە منداڵانی سوودان دەكات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i444588-یونیسف_قەیرانی_توندی_خوراك_هەڕەشە_لە_منداڵانی_سوودان_دەكات
وتەبێژی یونیسف هوشداری دا : منداڵانی سوودان ڕووبەڕووی قەیرانی توندی خوراكن و كۆمەڵگای جیهان دەبێ لەو بارەوە هەنگاو هەڵبگرێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 11, 2026 14:32 Asia/Tehran
  • یونیسف : قەیرانی توندی خوراك هەڕەشە لە منداڵانی سوودان دەكات

وتەبێژی یونیسف هوشداری دا : منداڵانی سوودان ڕووبەڕووی قەیرانی توندی خوراكن و كۆمەڵگای جیهان دەبێ لەو بارەوە هەنگاو هەڵبگرێت.

ڕیكاردو پرێز وتی : دۆخەكە هەموو ڕۆژێك خراپتر دەبێت.دانیشتوانی ئیالەتی دارفوری باكوور لە ڕۆژئاوای سوودان ڕووبەڕووی برسێیەتی و نائەمنی توندی خوراكین و ئەو نائەمنیە خوراكیە لە ناوچەكانی " ئوم برو"  و"  كارنوی " گەیشتووەتە  ئاستی قات و قڕی و ئەوەش لە حاڵێكدایە كە زیاتر لە نیوەیەك لە منداڵانی ناوچە باكوورییەكانی ئەو ئیالەتە تووشی  بەدخوراكی توند هاتوون و لاوازی  داڕشتی تەندروستی  بووەتە هەڕەشەیەكی  مەترسیدارو مەرگ هێنەر .