ڕێبەری ئەنساروڵڵا: سعودیا یەک لە تووندترین دوژمنانی جیهانی عەرەب و ئیسلامە
عەبدولمەلیک حوسی لە دەیەمین ساڵڕۆژی هێرشی عەرەبستان بۆ سەر کۆڕێکی ماتەمینی لە سەنعا، بە ئاماژە بە کوژران و برینداربوونی زیاتر لە هەزار شارروومەندی یەمەنی، عەرەبستانی تۆمەتبار کرد بە کردنە ئامانجی خەڵکی مەدەنی و وتی ڕیاز بە دەستپێکردنەوەی شەڕ هەمان ستراتیژیی پێشووی دەگرێتە بەر.
عەبدولمەلیک حوسی ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بۆنەی دەیەمین ساڵڕۆژی جەنایەتەکەی عەرەبستان سەبارەت بە پەلاماردانی ڕێوڕەسمێکی تازێباری لە سەنعا لە ڕۆژی ٨ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٦ دا وتیشی: "توندترین دوژمنان بە شێوەیەکی ڕوولەپەرە خۆبەزلزان و جەنایەتکارن و سوورن لەسەر پێشێلکردنی دادپەروەری و بەردەوامکردنی زوڵم و زۆر. لایەنی دەسترێژکاری سەعوودی لە بەرچاوترین نموونەکانی توندترین و دڵڕەقترین دوژمنان لەم سەردەمەی ئێمە و لە جیهانی عەرەب و ئیسلامدایە. دوژمنی سەعوودی خۆی وەکوو هەڵگری ئاڵای ئیسلام دەناسێنێ و وشەی تەوحیدی لە ئاڵاکەی خۆیدا داناوە، بەڵام هاوڕێ لەگەڵ شمشێرێک کە تەنیا دژ بە ئۆمەتی ئێمە و نە دوژمنانی ئوممەت دەكێشرێت؛ عەرەبستان تا ئێستا یەک جووڵەی سەربازی بەرامبەر بە ئەمریکا و ئیسرائیل نەبووە. ڕێبەری ئەنساروڵڵا لە درێژەدا بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی عەرەبستان لە دژی یەمەن، لەوانە بەکارهێنانی بۆمبی قەدەغە لە ناوچەی مەدەنی عەتتان، هێرشکردنە سەر پاسی هەڵگری خوێندکارانی یەمەنی بە بانگەشەی ئەوەی کە پاسی هەڵگری کارناسانی سەربازیی داوەتە بەر هێرش، جەنایەتەکانی لە سەنعا و هەموو پارێزگاکانی دیکەی یەمەن، وتیشی: "لەم جەنایەتانەدا خەڵک، مزگەوتەکان و بازاڕەکان کراونەتە ئامانج، یەکەمین جەنایەتەکانی دوژمنی سەعوودیش دژ بە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی لە سەنعا ئەنجام درا". ناوبراو وتیشی: "دوژمنی سەعوودی لەو کاتەوە کە شەڕی دەست پێکردووە، هەر هەمان شێوەی گرتووەتە بەر و خوێندکاران، منداڵان و ژنان دەکاتە ئامانج. ڕژێمی سەعوودی ڕژێمێکی منداڵکوژ و بکوژی ژنانە".