خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵکی سووریا؛ لێدانی گازی فرمێسکڕێژ لە لایەن هێزەکانی جۆلانییەوە
تشرینی یهکهم 10, 2026 12:19 Asia/Tehran
لە دووەم هەینیی لەسەریەکدا، خۆپیشاندانی بەربڵاو لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای حەسەکە بەڕێوەچوو.
هەزاران کەس لە خەڵکی سووریا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای حەسەکەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە نائەمنی و ڕوودانی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی جۆلانی، خۆپیشاندانی بەربڵاویان بەڕێوەبرد و خوازیاری دامەزرانی ئارامی و ئاسایش لەم پارێزگایەدا بوون. هێزەکانی سەر بە جۆلانی بۆ پێشگری بە چوونی ناڕازییان بەرەو ناوچە باکوورییەکانی حەسەکە، لە شەقامەکاندا سەقامگیر بوون و گازی فرمێسکڕێژیان پرژاندە خۆپیشاندەراندا. هەروەها شاری ڕەقە و دەڤەری ئەم شارەیش ببوونە گۆڕەپانی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ داکۆکی لە دانیشتووانی حەسەکە، کە لەو خۆپیشاندانەشدا تەقە لە شارومەندانی سووری کرا و پێشگری کرا لە چوونیان بەرەو ناوەڕاستی شار.