ساڵوەگەڕی لە دایک بوونی ئیمام حەسەنی موجتەبا(ع) پیرۆز بێت
ئیمام حەسەنی موجتەبا (ع) ،نەک تەنیا لە ڕوانگەی زانستی ، پارێزگاری ، تەقوا و ئیبادەت پلەیەکی هەڵبژاردە و تاکانەیان بووە ،بەڵکوو لە ڕوانگەی کەرەم و بەخشین و یارمەتی دانی ئاتاج و موحتاجان لە سەردەمانی خۆی دا نێو بانگی دەرکردبوو . بوونی بەڕێزی ئارامبە خشی دڵە دەردە دارەکان ،پەناگای هەژاران و دەست کورتەکان ، و خالی هیوای دەردمەندان بوو . هیچ هەژارێک لە بەر دەرگای ماڵی بەڕێزی بە دەستی بەتال نەدەگەڕایەوە .
15ی ڕەمەزانی ساڵی سێهەمی کۆچی مانگی ، دووهەمین پێشەوای شێعەکانی جیهان، حەزرەتی ئیمام حەسەن موجتەبا(ع) لەمەدینەی پیرۆزدا، چاوی بە دنیا هەڵێنا.
به‌ڕێزیان یه‌که‌م کوڕ بوو که خوداوه‌ندی موته‌عال به بنه‌ماڵه‌ی حەزرەتی عه‌لی(ع) و حەزرەتی فاتیمه‌ی (س) عه‌تای کرد.

لە ڕۆژی حەوتەمی لەدایک بوونی ئەو حەزرەتە دا فاطمەی زەهرا(س) ئەو کۆرپە پیرۆزەی بردە لای پێغەمبەری نازداری ئیسلام(د.خ) و ئەو حەزرەتەش ناوی پیرۆزی "حەسەن"ی لەسەر دانا.
حەزرەتی ئیمام حەسەن موجتەبا(ع) 47 ساڵ ژیا و لەم ماوەیە دا شەش مانگ خیلافەتێکی ڕواڵەتییانەی هەبوو و 9ساڵ و شەش مانگیش لە بێ دەنگیەکی ناڕەزایانەدا بەرامبەر بە خیلافەتی موعاوییە دایە سەر.

ره‌سوڵی ئه‌کره‌م ده‌ستبه جێ دوای له دایکبوونی، له ئامێزی گرت و بانگی به گوێیدا، دا‌و دواتر مه‌رێکی بۆ کرده قوربانی.ئیمام حه‌سه‌ن(ع) دوای شه‌هید کرانی بابی به‌ڕێزیان، به ئه‌مری خوداوه‌ند و به پێی وه‌سیه‌تی ئه‌و حه‌زره‌ته گهیيشته ئیمامه‌ت و پۆستی خه‌لافه‌تی رواڵه‌تیشی به ده‌سته‌وه گرت و نزیک به شه‌ش مانگ ، کاروباری موسوڵمانانی به‌ڕێوه‌برد.

ئیمام حه‌سه‌ن(ع) یادگاری بابی له به‌ها مرۆییه‌کاندا و نمونه‌یه‌کی ته‌واو له باپيري به‌ڕێزی بوو. ئیمام حه‌سه‌ن(ع) له سه‌رده‌می خۆیدا له پارێزگارترین ئیمانداران بوو و سه‌رنجێکی نه‌ده‌دایه ئه‌م جهیانه. له ده‌روون و خووخده‌ی ئیمام حه‌سه‌ن(ع) به‌رزترین دیارده‌کانی مرۆڤایه‌تیی به‌دیده‌کرا.
هه‌رکه‌س ده‌یبینی وه‌ک کهسايهتیهکی مه‌زن، ده‌هاته به‌رچاوي. کاتێک رووداوی دڵته‌زێنی زهبرلێدانی عه‌لی(ع) له مزگه‌وتی کوفه روویدا و مه‌ولا(ع)له جي که‌وتن، فه‌رمانی به حه‌سه‌ن دا، پێشنوێژيی جه‌ماوه‌ر بکاو له دوایین ساته‌کانی ژیانیدا ئه‌و وه‌سیه‌ته‌ی پێ‌کرد؛ کورم! دوای من، تۆ به‌رپرس و خاوه‌نی خوێنی منی'. پاشان بنه‌ماڵه‌که‌شی له‌و وه‌سیه‌ته ئاگادار کرده‌وه و کتێب وشمشێري خۆشی دایه‌و دواتر فه‌رمویان؛'کورم ره‌سوڵی خودا(د.خ) فه‌رمانی داوه تۆ بکه‌مه وهسيی خۆم و کتێب و شمشێرهکهشهم راده‌ستی تۆ بکه‌م'. هه‌ر به‌و جۆره‌ی که ئه‌و حه‌زره‌ته منی کرده وهسيی خۆی و کتێب و شمشێره‌که‌ی دامێ ، منیشي ئه‌رکمه‌ند کردووه فه‌رمان به تۆ بده‌م له دوایین ساته‌کانی ژیانتدا، ئه‌وانه راده‌ستی برات، حوسێن بکه‌ی'.به‌ڵێ، شێوازی ژیانی ئیمام حه‌سه‌ن(ع) له سه‌رده‌میی نیشته‌جێی بوونی له کوفه‌دا، ئه‌وی کردبوو به قیبلهگاو خۆشه‌ویستی دڵه‌کان و مایه‌ی هیواداریی خه‌ڵک.

ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی ئیمام حەسەن موجتەبا (ع) لە هەموو ئەویندارانی ئەهلی بەیتی عیسمەت و تەهارەت (ع) پیرۆز بێت