تورکیا، یەکەم وڵاتی ئامانجی سەفەری دەرەکیی بەرهەم ساڵح بوو لە ساڵی 2019دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڤیدیۆ_هەواڵ-i355426-تورکیا_یەکەم_وڵاتی_ئامانجی_سەفەری_دەرەکیی_بەرهەم_ساڵح_بوو_لە_ساڵی_2019دا
"بەرهەم ساڵح"ی سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا و چاوی کەوتە "رەجەب تەیەب ئەردۆغان"ی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و پێکەوە باس و وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2019 05:57 Asia/Tehran
  • تورکیا، یەکەم وڵاتی ئامانجی سەفەری دەرەکیی بەرهەم ساڵح بوو لە ساڵی 2019دا

"بەرهەم ساڵح"ی سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا و چاوی کەوتە "رەجەب تەیەب ئەردۆغان"ی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و پێکەوە باس و وتووێژیان کرد.

سەفەری بەرهەم ساڵەح بۆ تورکیا

سەردانەکەی بەرهەم ساڵەح بۆ تورکیا، یەکەم سەفەریەتی بۆ ئەو وڵاتە لە پاش هەڵبژێردرانی وەکوو سەرۆک کۆماری تازەی عێراق. هەر لەم حاڵەدا، سەفەری ساڵح بۆ تورکیا، یەکەم سەفەری دەرەکیەتی لە ساڵی 2019دا.

دیداری بەرهەم ساڵەح لەگەڵ باڵوێزی تورکیا لە عێراق

عێراق و تورکیا دوو وڵاتی دراوسێی یەکترن کە پەیوەندییەکانیان لەم ساڵانەی دواییدا، ڕەوتێکی پاوەجێی نەبووە.

بەم حاڵەوە کوودەتاکەی ساڵی 2016 لە دژی ئەردۆغان لە تورکیا و ویستی شێلگیرانەی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێم لە عێراق، بووە هۆی گۆڕانی سیاسەتی تورکیا لەهەمبەر عێراقەوە، بەچەشنێک کە بەتایبەت لە مانگی سێپتەمبەری 2017 بەملاوە پەیوەندییەکانی ئەنکارا – بەغدا ڕەوتێکی ڕوو لەگەشەی پێواوە.

حکوومەتی تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی مانگی مای 2018ی عێراق و هەروەها گۆڕانکاری لە داڕشتی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە، پاڵپشتی کردووە. تورکیا پێش بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقیش باسی تەرخاندانی 5 ملیارد دۆڵاری کردبوو بۆ نۆژەنکردنەوەی عێراق.

سەفەری بەرهەم ساڵەح بۆ تورکیا

بەڵام ئاستی پەیوەندیە بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵات دابەزینی بووە و لە 12 ملیارد دۆڵار لە ساڵی 2013 ەوە گەیشتووەتە 10.6 ملیارد دۆڵار لە ساڵی 2017دا، بەڵام بەغدا و ئەنکارا چاوەڕێن ڕێژەی بازرگانی نێوان دوو وڵات بۆ جارێکیتر هەڵکشانی هەبێت.

هەر لەم پەیوەندییەدا، پرسی کوردەکانیش تەوەرەیێکی تری گفتوگۆەکانی ساڵح و ئەردۆغان بوو. هەروەها سەبارەت بە پەلاماری تورکیا لە دژی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە باکووری عێراق و هەروەها لە مەڕ چاکسازی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکارا و هەولێریش باس و بیروڕا گۆڕدرایەوە.

سەفەری بەرهەم ساڵەح بۆ تورکیا

بەگشتی، ئەتوانین بڵێین سەفەرەکەی بەرهەم ساڵح بۆ تورکیا و چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ئەردۆغان، خاڵێکی وەرچەرخانە لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا – ئەنکارا.