ساڵهاتی هەڵمەتی پڕ لە شانازیی میڕساد
ساڵهاتی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی و ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەڵمەتی پڕ لە شانازیی میڕساد لە گەڵ گروپی تیرۆریستیی موجاهدینی خەڵق لە سنوورە رۆژاواییەکانی ئێران
ئەمڕۆ 27 ی تەمووزی 2019 ، ساڵهاتی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی و ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەڵمەتی پڕ لە شانازیی میڕساد لە گەڵ گروپی تیرۆریستیی موجاهدینی خەڵق لە سنوورە رۆژاواییەکانی ئێرانە .
هەڵمەتی میڕساد 27 ی تەمووزی 1988 بە مەبەستی بەرنگاربونەوەی تاقمی تیرۆریستیی موجاهدینی خەڵق کە لە لایەن رژێمی سەددامەوە پشتیوانی دەکرا ، لە پارێزگەی کرماشان دەست پێبوو .
دو ڕوژ بەر لە هەڵمەتی میڕساد ، مونافقین کە هێزەکانی خۆیان لە سەر سنووری ئێران و عێراق کۆکردبوووەوە لە لایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە بە چەکی قورس و نیوە قورس تەیار کرابوون ، دەسدرێژیی بۆسەر خاکی ئێرانیان دەستپێکرد .
سەرانی موجاهدینی خەڵق وایاندەزانی هێزەکانیان بێ کێشە لە رێگا سەرەکیەمکانی ئێران تێدەپەڕن و لە ماوەیەکی کورتدا دەگەنە تاران و پێتەختی ئێران دەگرنەوە .
بەڵام هێزەکانی ێئران لە هەڵمەتی میڕساد دا ژمارێکی زۆر لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی مونافقینیان لە تەنگەی پاتاق لە رۆژاوای ئێران گەمارۆ دا و دوای سێ رۆژ تێکهەڵچوون سەرەنجام سەرکەوتن .
لە هەڵمەتی میڕساددا زیاتر لە 4 هەزار و 800 کەس لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی موجاهدینی خەڵق کوژران و بریندار بوون کە لە نێو کوژراوان ویەخسیراندا ژمارێکی زۆر لە ئەندامانی باڵای ئەم گروپەش دەبینران .