ته‌مووز 30, 2019 19:05 Asia/Tehran
  • فستیڤاڵ و پیشانگای مۆد و جلووبەرگی کوردی له شاری سنه

یەکەم فستیڤاڵ و پیشانگای مۆد و جلووبەرگی کوردی له شاری سنه

یەکەم فستیڤاڵ و پیشانگای مۆد و جلووبەرگی کوردی بە ئامانجی پاراستنی هەویە و شوناسی نیشتمانی، بەهێز کردنی هاودەنگی نیشتمانی و برەوپێدانی مۆد و جلووبەرگی ڕەسەنی ئێرانی ئیسلامی بە هەوڵی دایرەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان، بە بەشداری پارێزگاکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە لە عیمارەتی خەسراوای (خوسرەوئاوا)ی شاری سنە دەستی بەکار کرد.

یەکەم فستیڤاڵ و پیشانگای مۆد و جلووبەرگی کوردی

ئەم فستیڤاڵە بە ئامانجی ئاشنایی دانیشتووانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، لەگەڵ فەرهەنگی یەکتر و برەوپێدانی مۆد و جلووبەرگی ئیسلامی ئێرانی بەڕێوە چووە و گەلێ میوان و هونەرمەندی دیزاینەری بواری جلووبەرگ لە پارێزگای کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، خوراسانی باکووری وکرماشان لە شەشەم هەتا نۆیەمی گەلاوێژ لە بینای مێژوویی خەسراوای شاری سنەی سەر بە پارێزگای کوردستان، بەشداریان تێدا کردووە.

 شاری سنه - فستیڤاڵ و پیشانگای مۆد و جلووبەرگی کوردی

خولی فێرکاری لەمەڕ مێژووی مۆد و جلووبەرگی کوردی وەکوو هێمای حیجاب و عیفافی ئێرانی ئیسلامی و خولی فێرکاری ستارت ئەپی مۆد و جلووبەرگی ئیسلامی ئێرانی، چەند نموونەن لەو خولە فێەرکاریانەی وا لەماوەی ئەو فستیڤاڵەدا بڕیارە بەڕێوە بچێت.

یەکەم فستیڤاڵ و پیشانگای مۆد و جلووبەرگی کوردی له شاری سنه

بەشی پیشانگای ئەو فستیڤاڵەش بریتیە لە کێبەرکێ  گەڵالە تا دابەزاندن واتە تیپەکانی دیزاینەری جلوبەرگ و درووین ، ڕازێونەر، جانتا و پێڵاوی نەریتی، بەشی بەرهەمهێنەرانی کۆتاڵ و جلووبەرگی کوردی و قوماشە نەریتی و خۆماڵیەکان.

بەڕێوە چوونی 6 خولی فێرکاری وەکوو خولی جلوبەرگی مەهابادی و گێلگێلە ساز کردن، خولی دروینی جلی ئەردەڵانی، خولی ڕۆڵی مانای هونەر لە دیزاینی جلووبەرگ، خولی فێرکاری چنینی کڵاش، خولی مولاژ و خولی ڕەگەز ناسی پۆشاک و جلوبەرگی کوردی هەر ئێستا هاوکات لەگەڵ ئەو پیشانگایە لەحاڵی بەڕیوە چووندان.

 فستیڤاڵ و پیشانگای مۆد و جلووبەرگی کوردی

 

 

 

سەرپەیڤ