دەس بە کار کردنی سەرۆکی نوێی ئیسنتێکس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڤیدیۆ_هەواڵ-i366535-دەس_بە_کار_کردنی_سەرۆکی_نوێی_ئیسنتێکس
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمان، باسی دەست بە کار کردنی سەرۆکی نوێی مێکانیزمی دروی ئێران- ئەورووپا ناسراو بە "ئینستێکس"ـی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2019 04:14 Asia/Tehran
  • دەس بە کار کردنی سەرۆکی نوێی ئیسنتێکس

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمان، باسی دەست بە کار کردنی سەرۆکی نوێی مێکانیزمی دروی ئێران- ئەورووپا ناسراو بە "ئینستێکس"ـی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمان رایگەیاند ؛ "برەند ئێربێل" باڵویزی پێشووی  ئەم وڵاتە لە ئێران لە ڕۆژی پێنجشەممەوە کاری خۆی وەکوو سەرۆکی نوێی مێکانیزمی دراویی ئەورووپا - ئێران "ئینستێکس" دەست پێ کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمان پێشتر ئامانجی دەس نیشان کردنی سەرۆکی نوێی ئینستێکسی گەیاندنی ئەم مێکانیزمە بە قۆناغی جێبەجێ کران ڕاگەیاندبوو.

کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام خوازیاری جێبەجێ کرانی بەڵین و ئەستۆگرییەکانی لایەنە ئەورووپاییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی پاش چوونەدەری  یەکلایەنەی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە بوون.

"ئینستێکس" INSTEX کورت کراوەی Instrument in Support of Trade Exchanges بە مانای "ئامرازی پشتیوانی سات و سەودای بازرگانی"ـە و لە لایەن لایەنە ئەورووپاییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە وەڕێخراوە بۆ بەرتەسک کردنەوەی دواهاتەکانی بایکۆتە نایاساییەکانی ئەمریکا.