ڕەخنە لە ئاوڕنەدانەوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە ڕەوشی موسڵمانانی هێند
دەنگدانەوەی بەربڵاوی هەڵوێستی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە کاردانەوە بە کوشتاری موسوڵمانەکان لە مێدیاکانی هێند
بەهۆی تووندوتیژیەکانی ئەمدواییەی هێندووە تووندئاژۆەکان لە دژی موسڵـمانان لە پەیوەندی لەگەڵ یاسای شارومەندی، نزیک بە 50 کەس کوژران و بەسەدان کەسیش بریندار بوون.
ڕەخنە لە بێدەنگی و کەمتەرخەمیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە هەمبەر موسڵمانانی هێند، ڕەخنەیێکی درووست و بەجێ و ڕێیە. لەم چەند حەفتەی دواییدا دێلهی نوێ گۆڕەپانی تووندوتیژی کەم وێنەی هێندووە تووندئاژۆەکان بووە لە دژی موسڵماناندا بەڵام هیچ کام لە ڕێکخراوە گرینگە جیهانی و ناوچەییەکان خۆیان وەرنەداوە لەم بابەتە و کەتن و جینایەتەکانی هاوپەیوەند بەم پرسە .
ئەم بێدەنگیە سەیرە و بە چەشنێک ڕەزامەندی دەربڕین لەگەڵ کردەوەکانی تووندئاژۆەکان لە دێلهی نوێ، لەحاڵێکدایە کە بەبڕوای زۆر کەس، تووندوتیژی لەگەڵ موسڵمانان لە هێند دا پلانێکی لەپێش داڕێژراو و ئامانجدارە کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خودی دەوڵەتی هێند و سیاسەتەکانی.
هەژماری توویتەری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیش کاردانەوەی پیشان داوە بەرامبەر بە قەڵاچۆ و جینۆسایدی موسلمـانانی هێند.
لەو توویتەدا نووسراوە: دڵی موسڵمانانی جیهان بەهۆی قەڵاچۆی موسڵمانان لە هێند دا زامدار بووە. دەوڵەتی هێند دەبێ لە هەمبەر هێندووە توندئاژۆەکان و پارتە لاگرەکانیان ڕاوەستێت و بە وەستاندنی ڕەوتی قەڵاچۆی موسلـمانان، ڕێگری بکات لە تەریک کەوتنی خۆی لە جیهانی ئیسلامدا.
مێدیاکانی دهێندوو ، تایمزئاو ئاندیا ، دپرینت ، تایمزناو نیوز و سیاسەت بە بڵاو کردنەوەی وێنە و بەشێک لە وتەکانی ڕێبەری وێڕای وەبیرهێنانەوەی بەرپرسیەتی گەورە پیاوانی هێندی لە هەمبەر موسوڵمانەکان ڕایانگەیاند دەوڵەتی ئەو وڵاتە ئەگەر ئەیەوێ لە جیهانی ئیسلامدا تەریک نەکەوێتەوە دەبێ ڕێز دابنێت بۆ مافی موسوڵمانەکان . بە دوای درێژەی توندتیژیەکانی یەک هەفتەی ئەم دواییە بە هۆی ناڕەزایەتی بە یاسای نوێ شاروومەندانی هێند 46 کەس لە موسوڵمانەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوژراوە و سەدان کەس بریندار بوون .
ڕووداوەکانی دێلهی نوێ نموونەیێکە لە پلانێکی لەپێش داڕێژراو. ئەتوانین بڵێین ئەو هەڵسووکەوتەی هێندووەکان پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ هەڵوێستی تووندئاژۆانەی نارەندرا مودی. لە ساڵی 2002ش لە گاجەرات، کاتێ مودی سەرۆک وەزیرانی ئەو ڤیلایەتە بوو، پتر لە 1000 کەس بەهۆی ناڕەزامەندی دەربڕینی ئایینی کوژران، زۆربەی ئەو کەسانەش هەر موسڵمان بوون.
ئاوربەردان لە لانیکەم 10 مزگەوت و خاپوور کردنی شوێنە پیرۆزە ئایینیەکانی موسڵمانان لە هێند لە ڕیزی هەنگاوە دژەمرۆڤانە و دژە ئیسلامیەکانی هێندووە تووندئاژۆەکانی ئەو وڵاتە بووە لەم ڕۆژانەی دواییدا کە بە پێی وتەی شایەتەکان، پۆلیس و هێزە ئاسایشیەکانی ئەو وڵاتە هیچ کاردانەوەیێکیان پیشان نەداوە و ڕێگرییان نەکردووە لەو هەڵسوکەوتە درندانەیە لە دژی موسڵـمانان.
دەبێ بگوترێ بێدەنگی کۆڕوکۆمەڵە نێودەوڵەتیەکان لە بەرامبەر تووندوتیژی لە دژی موسڵمانانی هێند ئەگەرچی ڕاستیەکی تاڵ و ناخۆشە بەڵام حاشا هەڵنەگریشە و ئەوە دەسەلمێنێ کە سەرباری ئاگاداربوونەوەی جیهانیان لەوەی کە ئەو پلانە لە پێش دارێژراوە، لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکاندا هیچ ویستێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڵسوکەوتە دڕندەیە و بەرگری کردن لە موسڵمانان لە ئارادا نیە. ئەم بابەتە لەلایێکەوە پیشان دەدات کە ئەو ڕێکخراوانە هاوپەیوەندن بە ناوەندەکانی دەسەڵات و سروەت و سامان لە ڕۆژئاوا و لەلایێکی دیکەشەوە هۆکارێکی تری دەگەڕێتەوە بۆ بێدەنگی وڵاتانی ئیسلامی و بیروڕای گشتی جیهان.