ئادار 27, 2020 23:34 Asia/Tehran
  • ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) و ڕۆژی پاسدار

یه‌کێک له‌خێرو به‌ره‌که‌ته‌کانی حه‌زره‌تی سه‌یدوشوهه‌دا(ع) ئه‌وه‌يه که‌ به‌ڕێزی'چرای هیدایه‌ت' و 'که‌شتيی رزگاری' یه‌

ره‌وایه‌ت کراوه‌ که‌ ئیمام حوسێن (ع) فه‌رموویه‌؛ گه‌یشتمه‌ خزمه‌تی ره‌سوڵی خودا(د.خ) له‌ حاڵێکدا ئه‌بی کوڕی که‌عبیش له‌ وێ بوو.

ره‌سوڵی خۆشه‌ویستی خودا(د.خ) فه‌رموویان؛ مه‌رحه‌با له‌ تۆ، ئه‌ی ئه‌باعه‌بدوڵڵا، ئه‌ی رازێنه‌ره‌وه‌ی ئاسمانه‌کان و زه‌وی. ئه‌بی وتی؛ ئه‌و چۆن رازێنه‌ره‌وه‌ی ئاسمانه‌کان و زه‌وییه‌ له‌ کاتێکدا كه که‌سێک جگه‌ له‌ تۆ وا نییه‌؟ حه‌زره‌تی ره‌سوڵ (د.خ) فه‌رموویان؛ ئه‌ی ئه‌بی سوێند به‌و که‌سه‌ی منی به‌ حه‌ق بۆ  پێغه‌مبه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژاردووه‌، حوسێني کوڕی عه‌لی له‌ ئاسمان  گه‌وره‌تره‌ تا له‌  سه‌ر زه‌وی‌، و ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ لای راستی عه‌رشی ئیلاهییه وه نووسراوه‌ که‌ ئه‌و چرای رێنوێنی و که‌شتيی رزگارییه‌.

یه‌کێک له‌خێرو به‌ره‌که‌ته‌کانی حه‌زره‌تی سه‌یدوشوهه‌دا(ع) ئه‌وه‌يه که‌ به‌ڕێزی'چرای هیدایه‌ت' و 'که‌شتيی رزگاری' یه‌. هه‌رچه‌ند ته‌واوی پێغه‌مبه‌ره‌کان (د.خ) و ئیمامان(ع) چرا و نوری رێنوێنی و که‌شتيی نه‌جات و رزگاریین، و هه‌ربه‌و جۆره‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) فه‌رموویه‌؛بنه‌ماڵه‌  و ئاڵی به‌یتی من له‌ نێو ئێوه‌دا وه‌ک که‌شتيی نوحن که‌ هه‌ر که‌س بێته‌ نێوی رزگار ده‌بێ و‌ هه‌رکه‌سیش رووی لێوه‌رگێڕی، هه‌لاک ده‌بێ.
 

به‌ڵام  ره‌وتی که‌شتيی رزگاریي حوسێن(ع) له‌سه‌ر شه‌پۆڵی به‌ خرۆشی ده‌ریا زۆر به‌ربڵاوتر و خێراتره‌ و له‌نگه‌ر گرتنیشی له سه‌ر رو‌خی ده‌ریا زۆر هاسانتر و بازنه‌ی که‌ڵکوه‌رگرتن له‌ نوور و وجودی ئیمام حوسێن زۆر به‌رفراوانتره‌.
 

ئه‌و کاته‌ي وا‌ موته‌كه‌ي تاوان و گه‌نده‌ڵیی که‌وتبووه‌ سه‌ر سينگي کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی و گیان و دڵیی موسوڵمانان و گێژاوی رووداو و پیلان و به‌دکرداری، نووستوانی بێرحمانه‌ ده‌برده‌‌ قوڵایی تاریکی و له‌ ناوچوون، ئه‌وه‌ حوسێن بوو که‌ به‌ راپه‌رین و رابوونی ئیلاهیی خۆی و شه‌هاده‌ت و به ديل گيراني ئاڵی به‌یتی خۆی، گرفتارانی  به‌رده‌ستی پیلانگێرانی به‌نی ئومه‌ییه‌ی له‌و بارودۆخه‌ سامناکه‌ رزگار کرد و به‌ که‌شتيی رزگاريی خۆی ئه‌و نووستوانه‌ و خافڵان و گرفتارانه‌ی به‌ره‌و‌ رو‌خی رزگاری رێنوێنی کرد.
 

ئه‌رێ، حوسێن(ع)'مصباح الهدی' یه‌ بۆوه‌ی له‌ تاریکایی خاکدا، به‌ڵگه‌ و رێنیشانده‌ر بێ، و '«سفينة النجاة»ه‌، بۆ وه‌ی له‌ ئوقیانووسی ئاڵۆزی پیلان و گومراهییه‌کاندا، فه‌ریادره‌سی نوقم بووانی که‌شتییه‌ شکاوه‌کان بێ و به‌ هانایانه‌وه‌ بچێ

.ساڵگه‌ري له دايك بووني که‌شتيواني رزگاری و فرياکه‌وتن له هه‌موو فرياخوازان موباره‌ك و پيرۆز بێت.

 

سەرپەیڤ