بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی شەوی چلە (یەلدا) لە سەرانسەری ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڤیدیۆ_هەواڵ-i403737-بەڕێوەچوونی_رێوڕەسمی_شەوی_چلە_(یەلدا)_لە_سەرانسەری_ئێران
جەژنی شەوی یەلدا لە سەرانسەری ئێران شەوی سێشەممە لەشەر چوارشەممە بە کۆبوونەوەی ئەندامانی بنەماڵەکان و خزم و کەسوکار لە تەنیشت یەکتر بەڕێوەدەچێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2021 17:29 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی شەوی چلە (یەلدا) لە سەرانسەری ئێران

جەژنی شەوی یەلدا لە سەرانسەری ئێران شەوی سێشەممە لەشەر چوارشەممە بە کۆبوونەوەی ئەندامانی بنەماڵەکان و خزم و کەسوکار لە تەنیشت یەکتر بەڕێوەدەچێت .

شەوی یەلدا بە کاتی نێوان ئاوابوونی خۆر لە سی سەرماوەز ( 21 ی دیسمابر ) هاوکات لە گەڵ دوایین رۆژی پاییز تا دەرکەوتنی هەتاو لە یەکی مانگی بەفرانبار ( 22 ی دیسامبر ) ، یەکەم رۆژی زستان دەگووترێ .

جەژنی شەوی یەلدا لە سەرانسەری ئێران

 یەکەم کار کە خەڵکی ئێران ، هەر ساڵ لە شەوی یەلدا ئەنجامی ئەدەن ، دانانی خوانێکە و ئەم خوانە بە جۆرێک ھێمای زەویە کە شوتی و ھەنار و میوە و چەرەزاتی لەسەر دادەنێن . 

شەوی یەلدا ھێمایەکە لە بەرەکەت ، تەندروستیی ، فراوانی و شادمانی و بنەماڵەکان لە ماڵی کەسی گەورەتری بنەماڵە یان خزمان کۆدەبنەوە و شەوچەرە دەدانێن و تا بەیانیی دادەنیشن . 

ئێستاش بۆ خەڵکی ئێران و گەلی کوردستان ، دانانی کورسی لە شەوی یەکەمی زستان نەریتێکە وایە کە ھیچ شتێک نەیتوانیوە تا ئەمڕۆ جێگای گەرمای خۆشی کورسی لە شەوی یەلدا بگرێتەوە . 

 داپیرە و باپیرە کە لە سەرەوەی مەجلیس و لە ژێر کورسی پاڵیان ئەدایەوە و چیرۆک و حەکایەتیان دەگێڕایەوە ، باسی شەوانی دوو ودرێژ و بەفر و کڕێوەی شەوی یەکەمی زستیانیان دەکرد . 

ڕێوەڕەسمی شەوی یەلدا له کوردستان

ڕێوەڕەسمی شەوی یەلدا یان شەوی چللە وەک یەکێک لە کۆنترین جەژنە ئێراینەکان ، ھاوڕێ لە گەڵ خواردنی چەرەی تایبەت ، شووتی ، ھەنار و شیرنی و میوەی جۆراجۆرە کە تێکڕای ئەوانە باری ھێماییان ھەیە و نیشانەی خێر و بێر و تەندوستیی و فراوانی و شادمانیە . 

ڕێوەڕەسمی شەوی یەلدا و یاریه نەریتییەکان

خوێندنەوەی شانامە ، گێڕانەوەی چیرۆک و حەکایەت و یاریه نەریتییەکان و بیرەوەریی کۆن و فاڵگرتنەوە بە حافز ، لە نەریتەکانی دیکەی شەوی یەلدا لای ئێرانیانە .