May 18, 2022 19:11 Asia/Tehran
  • بەنداوە چێکردنەکانی تورکیا و کێشەی تازە لە پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانی

بەنداوە چێکردنەکانی تورکیا و کێشەی تازە لە پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانی

تورکیا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە سەرمایەیەکی زۆری تەرخان داوە بۆ بابەتی چێکردنی بەنداوو پەرە پێ دانی سەرچاوە ئاوییەکانی لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە

و ئینجا لە بەرامبەردا وڵاتانی دراوسێ کە ژیانیان بەندە بەم چۆمانەوە، بە تایبەت عێراق و سووریا بە پێی یاساو نەریت، خوازیاری پابەند بوون و ئەرکناسیی ئانکاران لە ھەمبەر یاساو ڕێسا نێونەتەوەییەکاندا.

بەنداوە چێکردنەکانی تورکیا و کێشەی تازە لە پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانی

پرسی ئاوە واوەسنوورییەکانی تورکیا کە دەڕواتە وڵاتانی دراوسێ لە دەیەی ١٩٧٠ی زایینیەوەو دوای پرۆژەی مەزنی «گاپ» کە بە گوێرەیەوە ھێندێک لە گەوڕەترین بەنداوەکانی جیھان لەم ناوچەیە لە سەر ھەردووک چۆمی دیجلەو فۆرات چێکران و یان خەریکن چێ دەکرێن، بووەتە گرفتێکی گەورە لە پەیئوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ دراوسێکان واتە سووریاو عێراق ، ئێرانیشی لەگەڵ دا بێت.

بەنداوە چێکردنەکانی تورکیا و کێشەی تازە لە پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانی

وادیارە دەوڵەتی ئێستای ئانکارا کە توشی کێشەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییە لە بواری نێوخۆیی و دەرەوەیی، بە نیازە بۆ چەواشەکردنی بیروڕای گشتی لە پرسی ئاوە واوەسنوورییەکانیش بەھرە وەر بگرێت و دیارە ئەمەش بۆی ھەیە کە پەیوەندییە نەک ھێندەش گەرم و گوڕەکانی تورکیا لەگەڵ دراوسێکانی لە چاو ساڵانی ڕابردوو ساردوسڕتر بکاتەوە.

 

سەرپەیڤ