تشرینی یه‌که‌م 04, 2017 11:16 Asia/Tehran
  • جەختکردنی ئەمریکا و بەریتانیا لە سەر درێژەی بایکۆتکردنەکانی بە دەر لە کۆ هەنگاو (برجام)

کاربەدەستانی ئەمریکایی و بەریتانیی لە سەر پێویستی درێژەی بایکۆتکردنەکان دژی ئێران لە پرسەکانی بەدەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی جەختیان کردەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری لوەیت،"جان ئیسمیت" سەرۆکی نووسینگەی کۆنترۆڵی تاوتۆێکردنیی  داراییەکانیی دەرەوەیی وەزارەتی خەزنە داری ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاتلانتیک دا وتی: بایکۆتکردنەکان  دژی  ئێران  بە دەر لە ڕێککەوتنیی ناڤۆکی و لە مەسەلەکانیی تر هاوپێوەند بە ئێران درێژە پیبەدن .

 دیوید مەک کلین" لە کاربەدەستانی فەرمانگەی بەڕێوە بەرایەتی بایکۆتەکانی خەزنە داری بەریتانیایش لەم کۆبوونەوەیە دا جەختیکرد بەریتانیا لە بواری بایکۆتەکانی دژە ئێرانی هەر وا لەگەڵ ئەمریکا هاوکاری دەکات .  کەنالی سی ئین ئین یش ڕاپۆرتی داوە " ڕیکس تیلێرسۆن"  وەزیری  دەرەوە و یاسادانەرانیی کۆنگرەی ئەمریکا هەوڵ ئەدەن لە ڕەوتی پاشگەزکردنەوەی ترەمپ  سەبارەت بە چوونە دەر لە بەرجام، وێڕای چاکسازیی ژمارێک لە یاساکان، بە جێ بەرەنگاربوونەوەی ئێران سەرنج بدەن بە پرسەکانیی دیکەی جگە لە بەرجام .

سەرپەیڤ