تشرینی یه‌که‌م 25, 2017 11:37 Asia/Tehran
  • پشتگری دووبارەی نەتانیاهۆ لە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق

سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی رۆژی سێ شەممە جارێکی تر پشتگری کردەوە لە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەوالدەری مێهر؛ " بنیامین نەتانیاهۆ"  سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لە وڵاتانی جیهانیش داوایکرد پشتگری بکەن لە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق.

 سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی بەر لەویش بەجاران لە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق پشتگری کرد بوو . کۆپرسی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق سەرەڕای نەایریەتی جیهانی و کاردانەوەی تووندی دەوڵەتی عێراق ٢٥ سێپتەمبەری ڕابردوو لە سەر پێداگری " مەسعوود ابرزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە چوو. ئەو کردەوەی بارزانی بنپێکردنیی دەستووری عێراقە. ڕیکخراوی نەتەوەکان، وڵاتانی ناوچە، ئەوروپا و ئەمریکا ئەو کردەوەی مەسعوود بارزانی یان مەحکووم و جەختیان کردووە لە سەر پاراستنی یەکێتی و سەروەری عێراق. ڕژیمی زایۆنی کە بەردەوام خوازیاری پارچە پارچەکردنیی وڵاتانی ناوچە بووە، تەنیا لایەنێک دیتە ئەژمار کەلە کۆپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق پشتگری کردووە .

سەرپەیڤ