ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک و دهۆک
کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکەکانی عێراق ، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە دوو پارێزگەی کەرکووک و دهۆکی راگەیاند.
بەپێی راپۆرتی روژی چوارشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی سومەریە ، کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکەکانی عێراق رایگەیاند : یەکیەتی نیشتمانیی زیاترین دەنگی لە کەرکووک بەدەست هێناوە و دوای یەکیەتیش بە ریز هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی تورکمانین .
هەروەها بە گوێرەی راگەیاندنی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکەکانی عێراق ، لە پارێزگەی دهۆکیش پارتی دیموکرات یەکەم دەرچووە و یەگرتووی ئیسلامی و یەکیەتی نیشتمانیی بە پلەی دوهەم و سێهەم دێن .
لە هەردوو پارێزگەی سلێمانی و هەولێریش یەکیەتی ینشتمانیی و پارتی بەریز یەکەم و دوهەمن .
بە پێی راپۆرتی رۆژی سێشەممەی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکەکانی عێراق و بە جیاکردنەوەی سەتی نەوەد و یەکی دەنگەکان لە شازدە پارێزگەی ئەم وڵاتە ، هاوپەیمانیی سائیرون سەر بە موقتەداسەدر زیاترین دەنگی بەدەست هێناوە و دوای ئەوان هەوپەیمانیەکانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری ، نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی ، دەوڵەتی یاسا ی نویر مالکی و وەتەنیە بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی هەڵکەوتوون .
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو(شەممە) بە باشداریی نزیک ١١ ملوین عێراقی و بەڕادەی بەشداریی پتر لە سەدی ٤٤ بەڕێوە چوو.
لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ٣٢٠ پارتی سیاسی، هاوپەیمانی و لیستەی هەڵبژاردنەکان پێکەوە رکابەریان کرد .
ئەمە یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوای شکستی تاقمی ترۆریستی داعش لە کۆتایی ساڵی رابردووی زایینی(٢٠١٧) بوو .