سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستانی عێراق سەبارەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ھەرێم ڕایگەیاند: هەر کەسێک تەنیا دووجار مافی خۆ کاندیدکردنی هەیە
یوسف موحەممەد لە بارەی یاساى هه‌ڵپه‌ساردنى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ، پێی داگرتووە: ئەمە هه‌نگاوێکى باشه ، بەڵام لەوەش باشتر ئەمەیە کە به یاسای ئێستا، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بەڕێوە نەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق، سه‌رۆکى ده‌ست له‌کارکێشاوه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانی عێراق، روونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵپه‌ساردنى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بڵاوکردووه‌تەوه‌و لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە: ئەمە هه‌نگاوێکى باشه،بەڵام لەوەش باشتر ئەمەیە کە به یاسای ئێستا، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بەڕێوە نەچێت.
یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆکى ده‌ست له‌کارکێشاوه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانی عێراق، له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگەیاندووە: هه‌وڵه‌کانیان بۆ هەموارکردنه‌وه‌ى یاساى سه‌رۆکایه‌تى له روانگه‌ى بڕوایانه بووه بۆ گۆڕینی سیستمی حوکمڕانیی هەرێم .
بە قسەی ناوبراو، لە داهاتوشدا لەگەڵ ئه‌نجامدانی هەڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم بە پێی ئەم یاسایەی ئێستای سەرۆکایەتیی هەرێم نین، تەنانەت ئەگەر کاندید بۆ ئەو پۆستە سەربە بزوتنەوەی گۆڕانیش بێت.
سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ھەروەھا وتووشیەتی: وا باشترە تا کاتی گۆڕینی سیستمی حوکمڕانیی هەرێم بۆ پەرلەمانیی تەواو، کارکردن بەو یاسایەی کە کێشەی بۆ پێکھاتنی سیستمێکی پەرلەمانیی تەواو لە کوردستان دروست کردوە ڕابگیردرێت.
سه‌رۆکى ده‌ست له‌کارکێشاوه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانی عێراق، جه‌ختی لەوەش کردووه‌ته‌وه کە، بەپێی یاسای سەرۆکایەتی بێت یان دەستور هەر کەسێک تەنیا دووجار مافی خۆ کاندید کردنی هەیە، بەم پێیە ئەو بانگەشەیە ڕاست نیە کە گوایە لە خولی داهاتوی پەرلەمانیش دا، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشوی هەرێم بۆی ھەیە جارێکی تر خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید بکاتەوە.
جێگای ئاماژەیە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەمانى کوردستانی عێراق دا , پێشنیازی یەکلاکردنەوەی پرۆژە یاسای چارەنووسی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە خولی پێنجەمی پەرلەمان خرایە دەنگدان و بە ٣٣ دەنگ بەرامبەر بە ١٦ دەنگ پەسند کرا.