داگیرکرانی نوسینگەی یەکیەتی نیشتمانی لە ناوچەی شەنگاڵ لە لایەن لاینگرانی پە.کە.کەوە
لاینگرانی پە.کە.کە لە ناوچەی سنونی لە گردوپەڕی شەنگاڵ ، لەکاردانەوە بە داخرانی نوسینگەکانی نێزیک لە پە.کە.کە لە پارێزگەی سلێمانی ، چوونە ناو بینای نوسینگەی یەکێتی نیشتمانی لەم ناوچەیە ووێڕای داگیر کردنی کاتیی ئەوێ، خوازیاری داخرانی نوسینگەکانی یەکیەتی نیشتمانی بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، لە ماوەی ڕۆژەکانی ڕابردوو وبە دەرکردنی فەرمانێک لە لایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەڕێمی کوردستان ولەڕێبەرانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لەمەڕ قەدەغەی چالاکی ئەو حیزبانەی کە بەڵگەی چالاکی لە هەڕێمیان نیە ، هێزەکانی یەکیەتی نیشتمانی دەستیان دایە داسەپانی زەخت وگوشار لەسەر پارتی بزوتنەوەی ئازادی وەکوو جەریانی نێزیک لە پە.کە.کە وداخرانی نوسینگەکانی ئەم پارتە لە شارەکانی پارێزگەی سلێمانی. ئەم کردەوەیە کاردانەوەی جۆربەجۆری لە هەڕێم بەدواوەبوو وپە.کە.کە و بزوتنەوەی " تەڤگەڕی" ئازادی مەبەست لەو کارەیان ڕاکێشانی ڕەزایەتی تورکیا وباشتر بوونی پێوەندی تیجاری یەکیەتی نیشتمانی لەگەڵ ئەم وڵاتە زانی وڕایانگەیاند کە لە ناڕەزایەتی دەربڕێن بەم کردەوەیە خۆپیشاندانی شەقامی بەرپا دەکەن. لەلایەکی ترەوە ماڵپەڕی هەواڵی - شارپرێس ، ڕاپۆرتی دا کە ئێوارەی هەینی ٩ی سەرماوەزسیی نۆڤمبەری ژمارەیەک لە لاینگرانی پە.کە.کە لە ناوچەی سنونی لە گردوپەڕی شەنگاڵ لە کاردانەوە بە داخرانی نوسینگەی پارتی تەڤگەڕی ئازادی ، بە چوونە ناو بینای نوسینگەی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لەم ناوچە، ئەوی یان بۆ ماوەی دوکاژێر داگیر کرد. لاینگرانی پە.کە.کە بە هێنانە خواری ئاڵای یەکیەتی نیشتمانی لە سەر بانی ئەو بینایە ، خوازیاری داخرانی هەموو نوسینگەکانی یەکیەتی نیشتمانی لە شەنگاڵ ودەوروبەری ئەوێ بوون. ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پە.کە،.کە لە کاردانەوە بەم کردەوەیەی یەکیەتی نیشتمانی لە ئاگاداری نامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە کردەوەکانی یەکیەتی نیشتمانی هیچ پێوەندیەکی لەگەڵ یاسا وڕێسای هەرێم وعێراق نەبووەو لە ناوچەی ژێر زاڵیەتی یەکیەتی نیشتمانی وژێر گوشاری تورکیا وبۆ بەرژەوەندی کاتیی وکۆرت ماوە ئەنجام دەبێت.لە بەرانبەر دا سەرکۆنسولی تورکیا لە هەولێریش لە کردەوەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بۆ داسەپانی زەخت وگوشار بەسەر تەڤگەڕی ئازادی وەکوو بالی نێزیک لە پە.کە.کە لە سلێمانی وداخرانی نوسینگەکانی لە شارەکانی ئەم پارێزگایە ڕێزی گرتووە وخۆازیاری درێژەی ئەم رەوتە بوو. فراکسیۆنەکانی پارتی بزوتنەوەی گوڕان ونەوەی نوێی لە پەرلەمانی کوردستانیس ئەم کردەوەیەی یەکیەتی نیشتمانیان بە بڕیاریکی سیاسی زانی کە هیچ باریکی یاسایی نیەو مەحکومیان کرد. تورکیا پیشتر بە تاوانبار کردنی یەکیەتی نیشتمانی بە هاوکاری لەگەڵ پە.کە.کە پارێزگەی سلێمانی گەمارۆ داوە وفڕێنەکانی نێوان فڕگەی سلێمانی وهەموو فڕگەکانی تورکیای قەدەغە ڕاگەیاند .