حکومەتی هەرێمی کوردستان (500) ملیار دینارى بۆ ئاوەدانکردنەوە راگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i370325-حکومەتی_هەرێمی_کوردستان_(500)_ملیار_دینارى_بۆ_ئاوەدانکردنەوە_راگەیاند
حکومەتى هەرێمى کوردستانی ئێراق (500) ملیار دیناری تەرخان دا بە بەڕێوەبردنى پڕۆژەى ستراتیژى ئاوەدانکردنەوەی ئەو هەرێمە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2019 14:42 Asia/Tehran
  • حکومەتی هەرێمی کوردستان (500) ملیار دینارى بۆ ئاوەدانکردنەوە راگەیاند

حکومەتى هەرێمى کوردستانی ئێراق (500) ملیار دیناری تەرخان دا بە بەڕێوەبردنى پڕۆژەى ستراتیژى ئاوەدانکردنەوەی ئەو هەرێمە .

به پێی راپۆرتی ماڵپەڕی (سبەی):ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرخانکردنى بڕی (500) ملیار دینار (420 ملیۆن دۆلار)ى بۆ بنیاتنان و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان راگەیاند بەتایبەت لە بوارەکانی رێگاوبان و سایلۆ و کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ.

بڕیارە پڕۆژەکان بە چەند قۆناخێک ئەنجام بدرێن لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و بەوەش "هەزاران دەرفەتی کار لە هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت و ئەمڕۆش لەو چوارچێوەیەدا یەکەم بەردى بناغەى یەکەم پڕۆژە لە دهۆک دادەنرێت".