رێککەوتنی پارتی لە گەڵ بەغدا بۆ وەرگرتنەوەی بارەگاکانی لە کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i370407-رێککەوتنی_پارتی_لە_گەڵ_بەغدا_بۆ_وەرگرتنەوەی_بارەگاکانی_لە_کەرکووک
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کودستانی عێراق ئاشکرایکرد کە لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتوون دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە و یەکەم هەنگاویش وەرگرتنەوەی بارەگاکانیانە لەو شارە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2019 07:36 Asia/Tehran
  • رێککەوتنی پارتی لە گەڵ بەغدا بۆ وەرگرتنەوەی بارەگاکانی لە کەرکووک

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کودستانی عێراق ئاشکرایکرد کە لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتوون دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە و یەکەم هەنگاویش وەرگرتنەوەی بارەگاکانیانە لەو شارە.

بە پێی راپۆری وێستگە نیوز ، شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی ئەوەى ئاشکراکردووە کە ماوەیەکە گفتوگۆ لە نێوان هەرێم و بەغدا دەکرێت لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک و لە ئێستادا لەسەر کۆمەڵێک خاڵ رێککەوتوون، بە وتەی ئەو "ئێستا کاتی جێبەجێکردنیان هاتووە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش فەرمانی بە ئیدارەی کەرکووک کردووە کە بارەگاکانی پارتی چۆڵ بکرێن و رادەستی بکەنەوە".

بە بڕوای شاخەوان عەبدوڵڵا گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک، سەنگ و قورسایی کورد بۆ شارەکە دەگەڕێنێتەوە، "بۆیە ئومێدەوارین رێککەوتنەکان جێبەجێ بکرێن بۆ ئەوەی ئێمەش بگەڕێینەوە".

ئەو بەرپرسەی پارتی وتیشی: ئێمە بە مەرج دەگەڕێینەوە بۆ کەرکووک، پێویستە بارەگاکانی ئێمە چۆڵ بکرێن و دەست بە هەنگاوەکانی دیکەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک بکرێت.