ژمارەی ئاوارەکانی کوردی سووریا لە هەرێمی کوردستان گەییشتە 3000 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i370445-ژمارەی_ئاوارەکانی_کوردی_سووریا_لە_هەرێمی_کوردستان_گەییشتە_3000_کەس
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی ڕاگەییشتن بە قەیران لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو ئاوارە کوردانەی سووریا کە لە هەرێم نیشتەجێ کراون، گەییشتووەتە زیاتر لە سێ هەزار کەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2019 05:38 Asia/Tehran
  • ژمارەی ئاوارەکانی کوردی سووریا لە هەرێمی کوردستان گەییشتە 3000 کەس

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی ڕاگەییشتن بە قەیران لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو ئاوارە کوردانەی سووریا کە لە هەرێم نیشتەجێ کراون، گەییشتووەتە زیاتر لە سێ هەزار کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێس، عەلی عیسا ڕایگەیاند کە لە کاتی دەست پێ بوونی شاڵاوەکەی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا هەتا ئێستا سێ هەزارو 56 کەس لە شارومەندانی کوردی سووری وەک ئاوارە لە ئوردوگا تایبەتییەکاندا نیشتەجێ کراون.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی ڕاگەییشتن بە قەیران لە هەرێمی کوردستان وتیشی: ئەم ژمارە لە ئاوارەکان لە چەند قۆناغ دا گەییشتونەتە هەرێم و بە تایبەت لە شەوی ڕابردوودا 725 ئاوارەی کوردی سووریا لە ڕێگای سنوورە هاوبەشەکانی نێوان هەرێم و کوردستانی سووریا هاتوون بە دیوداو پێش بینییش دەکرێت کە ژمارەیەکی زیاتریشیان پەنا بۆ هەرێمی کوردستان بهێنن.

پێشتر کاربەدەستانی هەرێم وێڕای پێش بینی کردنی هاتنی 200 هەزار ئاوارە لە کوردستانی سووریاوە، ڕایانگەیاند: تەگبیری پێویستیان بۆ وەرگرتن و نیشتەجێ کردنی ئەو ئاوارانە کردووە.

زۆربەی ئەم ئاوارانە لە دوو ئوردووگای بەردەڕەش و دوومیز نیشتەجێ کراون و ڕاژەکاریی پێویست لەوانە ئاوی خواردنەوەو کارەبایان بۆ دابین کراوە.

دامەزراوەکانی کوردستانی سووریا ڕایانگەیاندووە کە شاڵاوی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا هەتا ئێستا بووەتە هۆی ئاوارە بوونی زیاتر لە 350 هەزار کەس لە دانیشتووانی ئەم ناوچەگەلە.