ناڕەزامەندیی یەکێتیی نیشتیمانی لە ڕانەپەڕێندرانی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ پارتی دیموکرات
وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان باسی ناڕەزامەندیی ئەم لایەنەی کردووە لە بەر ڕانەپەڕێندرانی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی ڕووداو، «لەتیف شێخ عومەر» وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: ھیچ کام لەو ڕێککەوتنانەی کە لەنێوان یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کراون نەچوونەتە واری جێبەجێکردنەوەو دیارە ئەمەش ناڕەزامەندیی یەکێتیی لێکەوتووەتەوەو ئەم ناڕەزامەند بوونەش بە ئاگاداریی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گەییشتووە.
وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان وێڕای پێداگرتن لە سەر پابەند بوونی لایەنەکەی بە پاراستنی یەکگرتن و ھاوپشتی لە ھەرێمی کوردستان و پێشگرتن بە سەرھەڵدانی ئاڵۆزی، وتی: پەیوەندیی نێوان پارتی و یەکێتی بناغەی یەکانگیر بوونە لە ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانی و پەیوەندییەکی باشیش لەنێوان ھەردووک لایەنەکەو پارتەکانی دیکەی ھەرێم لە ئارادایەو ئەم پەیوەندییانەش گەرەنتی دەری پارێزرانی بەرژەوەندییەکانی ھەرێم و خەڵکی ئەم ناوچەیەن.
ناوبراو وشداریشی داوە کە لە قۆناغی ئێستادا، ھەرێم پێویستی بە یەکگرتنی نێوخۆییە بۆ بەرنگاربوونەوەی ھەڕەشەی دەرەکی و ڕاشیگەیاندووە کە، ڕێککەوتنەکانی نێوان پارتی و یەکێتی سیاسین و پێویستمەندی ھاوبەشیی سیاسیی یەکسانیشن و بە بڕوای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەم ڕێککەوتنەو ھەروەھا ھاوبەشیی سیاسی و بەشدار بوونی لایەنەکەی لە حکومەت و دەستەڵاتەکانی دەوڵەتی ھەرێم مسۆگەر نەکراوە.
«لەتیف شێخ عومەر» وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ئەوەشی وەبیر ھێناوەتەوە کە سەرباری ڕێککەوتنی ھەردووک پارتی دەستەڵاتدار لە سەر دیاری کرانی ئەندامێکی باڵای یەکێتی بۆ بەئەستۆ گرتنی پۆستی پارێزگاریی کەرکوک لە ڕێگای دەنگی کوردەوە لە ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک دا کە کورد تیای دا زۆرینەن، کەچی ھیچ بەشێکی ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ نەکراوەو وادیارە بەو بڕیاری ئەنحومەنی نوێنەرانی عێراق لە بارەی ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئیدای ھیچ دەرفەتێک بۆ ڕاپەڕێندرانی ئەم بابەتە گرینگە لە ئاردا نییەو لەم ناوەدا ئەوە خەڵکی کەرکوک و ھەرێمی کوردستانن کە زیانمەند دەبن.
وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان جەختیشی لەوە کردەوە کە لایەنەکەی ئەوپەڕی ھەوڵی خۆی بەکار ھێناوە بۆ پێکھاتنی دەوڵەتێکی ھێزمەند و سەرتاسەری و ھاوپەیمانی ھەرێم و نەھێشتنی ئاسەواری دوو ئیدارەیی، کەچی پارتی دیموکرات بە سەرنجدانی ڕانەپەڕاندنی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ یەکێتی دا خەریکە بە پێچەوانەی ئەم ھەوڵانە ھەنگاو ھەڵدەگرێت.