بۆ پشتیوانی کردنی کوردانی سوریا ، دەرمانەکانی تورکیاش لە هەرێمی کورڕستان بایکۆت کران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i371162-بۆ_پشتیوانی_کردنی_کوردانی_سوریا_دەرمانەکانی_تورکیاش_لە_هەرێمی_کورڕستان_بایکۆت_کران
دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بە زیادکردنی بازنەی بایکۆت کردنی کاڵا و بەرهەمەکانی وڵاتی تورکیا ، دەستیان داوەتە بایکۆت کردنی دەوا ودەرمان و کاڵا پزیشکیەکانی سازکراوی تورکیاش .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2019 07:59 Asia/Tehran
  • بۆ پشتیوانی کردنی کوردانی سوریا ، دەرمانەکانی تورکیاش لە هەرێمی کورڕستان بایکۆت کران

دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بە زیادکردنی بازنەی بایکۆت کردنی کاڵا و بەرهەمەکانی وڵاتی تورکیا ، دەستیان داوەتە بایکۆت کردنی دەوا ودەرمان و کاڵا پزیشکیەکانی سازکراوی تورکیاش .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، دوای دەسپێکی هێرشی بەرفراوانی سەربازیی تورکیا بۆ سەر کوردانی سوریا کە زیانی مرۆیی قورس و ئاوارەبوونی هەزاران کەس لە دانیشتوانی ئەم ناوچانەی بەدواوە بوو ، دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەم دەسدرێژیە و بۆ داکۆکی کردنی کوردانی سوریا، دەستیان دایە بایکۆت کردن و نەکڕینی کاڵا و راژەکاریەکانی تورکیا و کەمپەینی جۆربەجۆر لە شارەکانی هەرێم بەرپابووە .

 ئەم کەمپەینانە تادێ زیاتر دەبن و لە کاتێکدا کە سەرەتا تەنیا خۆراک و پۆشاک و کەلوپەلی نێو ماڵی دەگرتەوە ، ئێستا شارومەندانی هەرێم و ناوەندە دەرمانی وپزیشکیەکان ، دەرمان و کاڵای پزیشکیی و پاکو خاوێنیی سازکراوی تورکیاشیان بایکۆت کردووە و نایکڕن .

 ئەوە لە کاتێکدایە کە رێکخراوی گەشتیاریی هەرێمی کوردستان باسی دابەزینی سەتی حەفتای سەردانی شارومەندانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەکات بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە  هێرش و دەسدرێژیی ئەم وڵاتە بۆسەر کوردانی سوریا .