چاوپێکەوتنی سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان
سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان دیدارو وتووێژی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی وای بڵاو کردووەتەوە کە مەهدیی شوشتەری سەرکۆنسول ڕۆژی شەممە 11ی خەزەڵوەر لە کۆنسولخانە چاوی بە سامان عەبدوڕڕەحمان عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان کەوتووە.
لەم چاوپێکەوتنەدا کە بەڕێوەبەرانی گومرگی سلێمانی و باشماخیش ئامادەی بوونە، سەبارەت بە هاوکاریی گومرگی، هێزمەند کردنی ژێرخان و نەهێشتنی گرفتەکان لە ڕێگای بوارگە گومرگییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان باس و وتووێژی کرا.
شوشتەری لەم چاوپێکەوتنەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی ڕۆڵی گومرگ لە بەرز کردنەوەی ئاستی هەڵس و کەوتی بازرگانی و جەماوەری لە نێوان هەردووک لا، ستایشی ڕۆڵی بەڕێوەبەران و کارگێڕانی گومرگەکانی ئێران و هەرێمی کردو خوازیاری هەوڵی زیاتری هەردووک لا بوو لە ئاراستەی چارەسەریی گرفتەکانی ئێستاو بەرز کردنەوەی مسۆگەراتی گومرگەکانی دوولایەن بۆ ئاستی ستانداردی نێونەتەوەیی.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستانیش وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی پەیوەندیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاستی هاریکاری و هاواهەنگیی گومرگەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی بە باش و دڵخواز نرخاندو لە سەر ئامادە بوونی هەرێم لەمەڕ چارەسەریی گرفتەکانی ئێستای بوارگە سەرسنوورییەکان و ڕەچاوکردنی ئاسانکاری بۆ ئاڵووێزی بازرگانی جەختی کرد.