رێواز فایه‌ق گله‌یی ده‌کات
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق، "رێواز فایه‌ق"، گله‌یی له سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی په‌یامنێری کوردستان24، سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی حه‌لبووسی بۆ وه‌رگرتنی بۆچوونی ناوه‌نده عێراقییه‌کان له باره‌ی هه‌مواری ده‌ستووره‌وه، رێواز فایه‌ق گوتی: "به‌داخه‌وه، سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بانگهێشتی هه‌موو زانکۆ و ناوه‌نده‌کانی کردووه، به‌ڵام له هه‌رێمی کوردستان بۆ هیچ ناوه‌ندێک نامه‌ی نه‌ناردووه".
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لیژنه‌یه‌ک بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق پێکهێنراوه.
سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، "محه‌مه‌د حه‌لبووسی" داوای له زانکۆ و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌کان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کردووه، بۆچوونی خۆیان له باره‌ی هه‌مواری ده‌ستوور ره‌وانه‌ی لیژنه‌که بکه‌ن، به‌ڵام هیچ په‌یامێکی بۆ دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ره‌وانه نه‌کردووه.