چاوپێکەوتنی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عەبدولمەهدی و بەرهەم ساڵح لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i371766-چاوپێکەوتنی_نێچیرڤان_بارزانی_لەگەڵ_عەبدولمەهدی_و_بەرهەم_ساڵح_لە_بەغدا
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەغدا چاوی کەوت بە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2019 13:53 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عەبدولمەهدی و بەرهەم ساڵح لە بەغدا

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەغدا چاوی کەوت بە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق.

بەپێی ڕاپۆری سومرییەنیوز؛ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەردانێکی لەپێشدا ڕانەگەیێندراودا گەیشتە بەغدا.

بارزانی لە بەغدا چاوی کەوت بە عادل عەبدولمەهدی کە تێیدا  پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغداو هەروەها خۆپێشاندانەکانی ئێستای ئەو وڵاتەیان تاووتوێ کرد.

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقیش چاوی کەوت بە نێچیرڤان بارزانی و دوولایەن گۆڕانکاریەکانی عێراق، ناکۆکیی نێوانیان و دۆخی سیاسی وڵاتیان لێکدایەوە.