پاڵپشتی سەرلەنوێی هەولێر لە دەوڵەتی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i372201-پاڵپشتی_سەرلەنوێی_هەولێر_لە_دەوڵەتی_عێراق
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق جارێکی تر بە ڕاگەیاندنی پاڵپشتی خۆی لە "عادل عەبدولمەهدی"، جەختیشی کرد کە دەوڵەت و سەرۆک وەزیرانی عێراق،تەنیا بەرپرسی ڕووداوەکانی ئێستای ئەو وڵاتە نین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2019 12:56 Asia/Tehran
  • پاڵپشتی سەرلەنوێی هەولێر لە دەوڵەتی عێراق

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق جارێکی تر بە ڕاگەیاندنی پاڵپشتی خۆی لە "عادل عەبدولمەهدی"، جەختیشی کرد کە دەوڵەت و سەرۆک وەزیرانی عێراق،تەنیا بەرپرسی ڕووداوەکانی ئێستای ئەو وڵاتە نین.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەری فارس،"مەسروربارزانی"  سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە قسەگەلیک دا پشتگری کردووە لە داواکانی شەرعی و یاسایی خەڵکی ناڕازی عێراق و گوتی: دەوڵەتی"عادل عەبدولمەهدی" تەنیا بەرپرسی  ڕووداوەکانی ئێستای عێراق نییە، بەڵکوو ئەم مەسەلە، دواهاتیی هەمماربوونەوەی گرفت گەلیکە کە دەگەڕێتەوە بۆ ١٥ یان ١٦ ساڵ لەمەو بەر. 

بارزانی بە ئاماژە بەمەی کە نزیک ٦٠ هەزار ئاوارەی سوری لەم بەینەدا پەنایان هێناوە بۆ هەرێمی کوردستان، هاوکات لەگەڵ داوای یارمەتی لە دەوڵەتی عێراق و کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی،خوازیاری ڕاگیرانیی پەلامارەکانی تورکیا بوون بۆ سەر سوریا. "مەسروربارزانی" هەروەها گوتیشی، کوردستانی عێراق پێخۆشە،هۆکاری پاوەجێی و ئاسایشت بێت لە ناوچەکە دا و ئەم کردەیە لە ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم گونجاوە. 

 سەرۆک وەزیرانی هەرێمی  کوردستانی عێراق بەرلەمەیش پشتگری خۆی لە دەوڵەتی"عادل عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارودۆخی ئێستا، راگەیاندبوو. عێراق لە ٢٥ـی ئۆکتۆبری ڕابردوو تابە ئێستا شایەتی بەڕێوە بردنیی  خۆپیشاندانی جەماوەرییە. ڕەوشی بژیوی، ڕاژەکاری کۆمەڵایەتی و گەندەڵی بەربڵاو هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی ئەم بەینەی عێراقە.