کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەولێرو بەغدا بێ ئەنجام کۆتایی هات
تشرینی دووهم 23, 2019 14:26 Asia/Tehran
کۆبوونەوەی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانو دەوڵەتی عێراق کۆتایی هات، بەبێ ئەوەی گەیشتبنە هیچ ئەنجامێک.
بەپێی سەرچاوەیەک، شاندی هەولێرو بەغدا دوای چەند سەعاتێک کۆبوونەوە نەگەیشتوون بەهیچ ئەنجامێکو کۆبوونەوەکەش کۆتایی هاتووە.
شاندی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە سەردانی بەغدایان کردو لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە
.سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە، لەکۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک کراوە، لەوانە داهاتی نەوتی هەرێم و بودجەی هەرێم وچەند پرسێکی تر.
هەروەها سەرچاوەکە رایگەیاندووە، شاندی حکومەتی هەرێم لەکۆبوونەوەکە داواکارییەکانی هەولێریان خستووەتەڕوو، حکومەتی عێراقیش مەرجەکانی راگەیاندووە، کە لەو بارەوە نەگەیشتوون بەهیچ ئەنجامێک.