لە سلێمانی پرسە بۆ قاسم سولەیمانی دادەنرێت
کانونی دوھەم 04, 2020 12:28 Asia/Tehran
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی کات و شوێنی پرسەی قاسم سولەیمانی ڕاگەیاند.
مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ڕێوڕەسمی ماتەمینی سەرداری شەهید قاسم سولەیمانی سبەینێ یەکشەممە بەرواری 5-1-2020 لە کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ تاکو چواری پاش نیوەڕۆ لە بینای سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، سبەینێ لە مەشهەد و دوو شەممە لە تاران و ڕۆژی سێ شەممە لە کرمان پرسە بۆ سه رداری شەهید قاسم سولەیمانی دادەنرێت و هەر هەمان ڕۆژ لە کرمان بە خاکیش دەسپێردرێت.