کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر پرسە بۆ قاسم سولەیمانی دادەنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i374618-کۆنسوڵخانەی_ئێران_لە_هەولێر_پرسە_بۆ_قاسم_سولەیمانی_دادەنێ
کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە رۆژی یەکشەممە 05-01-2020 پرسە بۆ قاسم سولەیمانی دادەنێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2020 12:57 Asia/Tehran
  • کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر پرسە بۆ قاسم سولەیمانی دادەنێ

کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە رۆژی یەکشەممە 05-01-2020 پرسە بۆ قاسم سولەیمانی دادەنێت.

کۆنسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە راگەیێندراوەکەدا داوا لە بەرپرسان، کەسایەتییە سیاسی و دیارەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات کە لە پرسەکەدا بەشداربن.

ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا تەرمی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و شەهیدەکانی دیکە لە رێوڕەسمێکدا لە بەغداوە دەبرێنە کەربەلا.

بڕیاریشە سبەی یەکشەممە تەرمی قاسم سولەیمانی و ئەو ئێرانیانەی دیکە کە لە بۆردومانەکەی ئەمریکادا کوژراون، بنێردرێنەوە ئێران. 

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، رۆژی یەکشەممە 05-01-2020 کاژێر 09:00ی سەرلەبەیانی تاوەکو 05:00ی ئێوارە لەنێو کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر پرسەکە بەڕێوەدەچێت.