کۆمپانیایەکی جیهانی زانیاری لەسەر نەوتی هەرێم لەپەرلەمان و رای گشتی دەشارێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i374628-کۆمپانیایەکی_جیهانی_زانیاری_لەسەر_نەوتی_هەرێم_لەپەرلەمان_و_رای_گشتی_دەشارێتەوە
کۆمپانیایەکی جیهانی، کە وردبینی لەنەوت و غازی هەرێمی کوردستان ئیراق دەکات ماوەی سێ ساڵە تەنیا سێ راپۆڕتی بۆ رای گشتی لەسەر داهاتی نەوتی هەرێم بڵاوکردووەتەوەو پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: کۆمپانیاکە زانیارییەکانی نادات بەپەرلەمانیش.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2020 15:52 Asia/Tehran
  • کۆمپانیایەکی جیهانی زانیاری لەسەر نەوتی هەرێم لەپەرلەمان و رای گشتی دەشارێتەوە

کۆمپانیایەکی جیهانی، کە وردبینی لەنەوت و غازی هەرێمی کوردستان ئیراق دەکات ماوەی سێ ساڵە تەنیا سێ راپۆڕتی بۆ رای گشتی لەسەر داهاتی نەوتی هەرێم بڵاوکردووەتەوەو پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: کۆمپانیاکە زانیارییەکانی نادات بەپەرلەمانیش.

شێرکۆ جەودەت پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتوو لەلیژنەی پیشەسازی و وزەی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بەشارپرێسی وت: لەم کابینەیەدا نازانیین حکومەتی هەرێم مانگانە چەند هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، هەروەها بەچەندی  دەفرۆشێت.

سەبارەت بەکارەکانی کۆمپانیای (دیوت)ی جیهانیش، کە بەپێی گرێبەستێک وردبینی لەنەوت و غازی هەرێم دەکات، پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو وتی: ئەو کۆمپانیایە  لەساڵی 2017 گرێبەستێکی لەگەڵ حکومەتی هەرێم ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی راپۆرتی مانگانە بڵاوبکاتەوەو وردبینی لەنەوت‌و غازی هەرێم بکات‌و زانیاری بەپەرلەمان بدات، بەڵام بەداخەوە ئەم کۆمپانیایە لەسەرەتادا تەنیا سێ راپۆڕتی مانگانەی بڵاوکردەوەو لەم کاتەوە هیچ زانیارییەک بەپەرلەمان نادات‌و هیچ راپۆرتێکیش بۆرای  گشتی بڵاوناکاتەوە.