فازڵ میرانى:قاسم سلێمانى دۆستى کورد بوو
کانونی دوھەم 05, 2020 12:23 Asia/Tehran
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتى کوردستانی ئیراق رایدەگەیەنێت قاسم سلێمانى دۆستى کورد و عێراقییەکان بوو.
فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى لەمیانى بەشداری کردن لە پرسەى قاسم سلێمانى لە کونسوڵخانەى ئێران لە هەولێر رایگەیاند، قاسم سلێمانى دۆستى گەلى عێراق و میللەتى کورد بوو لە قۆناغە جیاجیاکان و دەورى باشى هەبووە لەشەڕى داعش.
ئاماژەى بەوەشکرد، بەناوى سەرۆکایەتى حکومەت و هەرێم و بارزانى سەرەخۆشیان ناردوە بۆ حکومەتى ئێران و خانەوادەى سلێمانى.
میرانى وتیشى" ئومێدەوارین لەدەستدانى ئەوان ببتەتە هۆى هینانەدى ئامانجەکان".
سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى جەختیکردەوە، وەک کورد هەوڵ دەدەن ئێراق نەبێتە گۆرپەنانى تیمەکانى هەرێمى، چونکە عێراق بەرگەى لەوە زیاتر ناگرێت.