دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێمی کوردستان وشداری دەدەنە حکوومەت
لە زۆربەى شارەکانى هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانى دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگاکان بە ڕێوەچوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە لەهەولێرو سلێمانى و هەڵەبجەو گەرمیان و سەیدسادق و راپەرین خۆپیشاندانى دەرچوانى زانکۆو پەیمانگاکان و خۆبەخش و گرێبەستەکان دەستیپێکرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا دەرچوانى زانکۆو پەیمانگاکان داوا دامەزراندن لە کەرتى گشتى و تایبەت دەکەن و خۆبەخش و گریبەستەکانیش داواى بە هەمیشەیکردنى گریبەستەکانیان دەکەن.
هەروەها دەرچووانى زانکۆو پەیمانگاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرۆکى حکومەت و بەرپرسانى دیکە باس لە چاکسازى دەکەن و دەلێن ئەم کابینەیە جیاوازە لە کابینەکانى رابردوو کەواتە با دەرچوان دابمەزرێن و چیتر دەستى دەستى بە خۆبەخش و گرێبەستەکان نەکەن.
یەکێک لە دەرچووانى زانکۆ دەڵێت، حکومەتی هه ریم و پەرلەمان دەلێن ملیارێک دۆلار بەهۆى چاکسازییەوە دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت با بەو ملیار دۆلارە دەرچووان دابمەزرێنن نەک پۆلیس و پێشمەرگەو ئاسایش دابمەزرێنن و خەڵکى پێ سەرکوت بکەن.
هاوکات دەرچووانى زانکۆو پەیمانگاکان وشدارى دەدەنە حکومەت ئەگەر ئاوڕیان لێ نەداتەوەو بەدەنگ داواکارییەکانیانەوە نەچێت ئەوا هەڵوێستى دیکەیان دەبێت و درێژەش بە خۆپیشاندانەکان دەدات.