یه‌کگرتووی ئیسلامی به‌رپرسی پۆسته باڵاکانی دیاریکرد
یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستانی ئیراق به‌رپرسی ئۆرگانه‌کانی دیاریکرد و جه‌ختیش له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنی کونگره‌ی هه‌شته‌م ده‌کاته‌وه.
داواشی کردووە ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی به گوڕ‌و تینه‌وه بڕیار‌و راسپارده‌کانی کۆنگره‌ی هه‌شته‌م به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن
به‌گوێره‌ی به‌لاغی کۆتایی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی، سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان باسی له ئه‌نجامدانی کۆنگره‌ی هه‌شته‌م و ده‌رئه‌نجامه‌کانی به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه کردوە، دواتر داواشی کردووە ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی به گوڕ‌و تینه‌وه بڕیار‌و راسپارده‌کانی کۆنگره‌ی هه‌شته‌م به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.هه‌ربه‌گوێره‌ی به‌لاغی کۆبونه‌وه‌که، پۆسته‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی به‌هه‌ڵبژاردن دیاریکراون، هه‌ریه‌ک له د. هادی عه‌لی پۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی، م. به‌هار هادی پۆستی رازگری ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی، د. عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز پۆستی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی په‌روه‌رده و رێکخستن، م. غازی سه‌عید پۆستی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی زانایان و بانگه‌واز ، م. ناسک تۆفیق پۆستی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی رێکخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ریه‌کان ، م. خه‌لیل ئیبراهیم پۆستی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حکومه‌ت-یان وه‌رگرتوه.ئه‌وه‌شی ڕونکردۆته‌وه، "کارگێرانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێ کردنیش له‌هه‌ریه‌ک (مسته‌فا عه‌بدوڵڵا، د. صلاح ا‌لدین بابه‌کر، د. محه‌مه‌د مسته‌فا، که‌ژال هادی، عوسمان کاروانی) جێبه‌جێکراون".