عادل عەبدولمەهدی ئەمڕۆ سەردانی هەولێر دەکات
کانونی دوھەم 11, 2020 06:38 Asia/Tehran
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عیراق سبەی شەممە سەردانی هەولێر دەکات.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ شەممە ١١ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ لە شاری هەولێر عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمدا کۆدەبێتەوە.
میدیا عیراقیەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم دۆخی ئێستای عیراق و ناوچەکە و چارەسەری بۆ قەیرانەکانی ئێستا تاوتوێ دەکات.
لە دوای دەستبەکاربوونیەوە وەک سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەمە یەکەم سەردانی فەرمی عادل عەبدولمەهدیە بۆ شاری هەولێر.