ته‌مووز 28, 2020 15:17 Asia/Tehran
  • ڕێزنانی فەلەستینییەکان لە «مامەڕیشە» وەک پاڵەوانێکی ئازادی

نەزمی حزوری کونسوڵی فەلەستین لەهەرێمی کوردستان: خوێنی گەشی مامەڕیشەی پاڵەوان بووە یەکێک لەئاڵا هەڵگرانی پشتیوانی لە ئازادی و پرسی دادپەروەری و مرۆڤایەتی و ھەر بە ھەمان ئاڵاشەوە، پەیوەندی بەڕیزەکانی شۆڕشی فەلەستینەوە کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی پی یوکەی میدیا،لەمەراسیمێکدا کە لەهۆڵی رۆشنبیری قەزای چەمچەماڵ بەرێوەچوو، «نەزمی حزوری» سەرکونسووڵی فەڵەستین لەهەرێمی کوردستان لە بەرامبەر بەشداریکردنی «مامە ریشە» وەک کوردێک لەشەڕی تشرینی یەکەمی فەڵەستینیەکان خەڵاتی بەخشیە بنەماڵەکەی و جەختی لەوە کردەوە کە، «مامەڕیشە» ئەو مانا رەنگاوڕەنگەیە کە بەردەوام زایەڵەی نوێ‌ دەبێتەوە،  لەتەمەنێکی لاویدا چەکی خەباتی مەردایەتی کردە شان و بەداخەوە هەر بە لاویش بەجێی هێشتین. 

ھەر لە ڕێ و ڕەسمەکەدا سەرکونسووڵی فەڵەستین لەهەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەرچەندە لاپەڕەی یادەوەریی ئازار و برینەکانی رابردوو ھەڵدەدەینەوە، بەڵام جێی خۆشحاڵییە ئەمڕۆ هەردوو نەتەوەی کورد و فەلەستین بەیەکەوە کۆدەبنەوە،  برین و ئێش و ئازارە هاوبەشەکانمان کۆی کردوینەتەوە، هەردوو نەتەوەکە رووبەڕووی شاڵاوی راگواستن و ئاوارەکردن و گۆڕانی دیمۆگرافیا بووینەوە، بەڵام ویستی ژیان لەوە بەهێزترە، بۆئەوەی وەک سەرجەم خەڵکانی دیکەی جیهان بمێنینەوەو بەردەوامی  بەژیانێکی ئاسوودە و سەرفراز بدەین، ئێمە مرۆڤین و شایستەی ئەوەشین وەک مرۆڤ بژین. 

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە، مامەڕیشەی پاڵەوان کۆیکردووینەتەوە، خوێنی گەشی ئەم پاڵەوانە بووبە یەکێک لەئاڵا هەڵگرانی پشتیوانی لە ئازادی و پرسی دادپەروەری و مرۆڤایەتی و ھەربەو ئاڵایەشەوە پەیوەندی بەڕیزەکانی شۆڕشی فەلەستینەوە کرد لەسوریا و لەفەلەستین.

«نەزمی حزوری» وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆڵی کورد بە درێژایی مێژوو لە ئاراستەی ڕزگتر کردنی قودسی پیرۆز وتیشی: برایانی کورد مەشخەڵی ئازادییان لەپێناوی فەلەستین هەڵگرت، قوربانیشیان لەپێناو فەلەستین دا،ھەڵبەت دیارە ئەمە شتێکی تازە نییە لای کوردو لەمێژووی دووریشدا «سەلاحەددینی ئەیوبی» کەسایەتییەکی دیاری ئەم ڕێبازەیە، ئەو مێژووە بە تەپوتۆزی رۆژگار و بیرچوونەوە لەناو ناچێت و ئەو پەیوەندییە هەر بەنەمری دەمێنێتەوە.

سەرپەیڤ