ئاب 08, 2020 09:50 Asia/Tehran
  • 413 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکران

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و دەڵێت، 413 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 12 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیێندراوی ژمارە 164ـی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، سێ هەزار و 384 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون کە زۆرترینیان لە دهۆک بووە و هەزار و 778 پشکنین بووە، دواتریش هەولێر و سلێمانی دێن.

ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراوی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 16 هەزار و 497 تووشبووە، کە 10 هەزار و دوو کەسیان چاکبوونەتەوە و 623 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

 

سەرپەیڤ