ئاب 10, 2020 16:44 Asia/Tehran
  • سبەی سێشەممە پارتی و یەکیەتی کۆدەبنەوە

سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 11ی ئابی 2020، پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ هاوینه‌ هه‌ورای دوکان کۆده‌بنه‌وه‌.

 

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی حزبەکەی راگەیاندووە، بڕیارە سبەینێ سێشەممە، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، لە هاوینه‌ هه‌واری دوکان لە پارێزگای سلێمانی، ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتیی کۆببنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، "دەستپێکردنی ئەو کۆبوونەوانە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەردوولایە و لە یەکەم کۆبوونەوەشدا گوێ لە پێشنیازی یەکتری دەگرن و دواتریش کۆبوونەوەی دیکە دەکرێت، بۆ ئەوەی قسە لەسەر کێشەکان بکرێت بە مەبەستی چارەسەرکردنیان".

ئەوەش خراوەتەڕوو، "شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکھاتووە لە، ھۆشیار زێباری، مەحموود محەمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی و عەلی حوسێن ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی".

له‌ لایه‌ن یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیشه‌وه‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ رزگار عه‌لی، شاڵاو عه‌لی عه‌سکه‌ری و خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د به‌شدار ده‌بن.لە 26ی مانگی رابردوودا، نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لەسەر کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە و رایانگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ