ئاب 25, 2020 15:44 Asia/Tehran
  • بریکاری پێشووی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژیانی ئاوا کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە «بارزان مەلا خالید»، بریکاری پێشووی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کادێری پێشکەوتوی پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئانکارا ماڵئاوایی لە دنیا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە ، «بارزان مەلا خالید»، بریکاری پێشووی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کادێری پێشکەوتوی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئانکارا ماڵئاوایی لە دنیا کرد.

«بارزان خالید عەزیز» ناسراو بە بارزانی مەلا خالید ساڵی١٩٤٥ لە گوندی «مورتکەی گەورە» لە ناوچەی «قوشتەپە» سەربە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، ناوبراو ڕاگەیاندنکاری دێرینی شۆڕشی ئەیلوول بووە و لە١٥ی ئەم مانگەوە دۆخی تەندروستیی تێکچوبوو،ھەر بۆیە بەمەبەستی چارەسەری رەوانەی وڵاتی توکیا کراو هەرلەوێش ماڵئاوایی لەژیان کرد.

سەرپەیڤ