بۆردمانی گوندە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i385753-بۆردمانی_گوندە_سنووریەکانی_هەرێمی_کوردستان_لە_لایەن_تورکیاوە
فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی تورکیا چەند جاری بەدوای یەک گوندەکانی ناوچەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستانیان بوردمانکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 29, 2020 13:37 Asia/Tehran
  • بۆردمانی گوندە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە

فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی تورکیا چەند جاری بەدوای یەک گوندەکانی ناوچەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستانیان بوردمانکرد .

 

شەوی  ڕابردوو  فڕۆکە جەنگیەکانی  ئەرتەشی  تورکیا  ناوچەی  باتیفا  لە  دەڤەری زاخۆ لە پارێزگای دهۆکیان  بۆردمانکرد . 

سەرچاوە  هەواڵیەکان  لە هەرێم  ڕایانگەیاند  لەو پەلامارە دا گوندی   کەلهاشابانی سێ  یان چوارجاری بە دوای یەک بە خەستی بوردمانکرا وتا چەندین کاژێر دوای ئەوەش  دەنگی  تەقە  لە ناوچە کە  دەبیسترا .

هەروەها  ڕاگەیندراوە کە چەند  بنکەی  هێزەکانی  سنووروانی  ئێراق لە نزیکیی شوێنی ئەو بوردمانە  دایە. چەن  کاژێر  دوای  ئەوەش  گوندی  شیشی  لە ناوچە ی درکارلە زاخۆ لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە  بوردمانکرا بوو .