تشرینی یه‌که‌م 25, 2020 16:24 Asia/Tehran
  • چین به‌ به‌های 5 ملیار دۆلار له‌هه‌ولێر پڕۆژه‌یه‌ک جێبه‌جێده‌کات

چین به‌ به‌های 5 ملیار دۆلار چین پڕۆژەیەک لە ھەولێر جێبەجێ دەکات و زیاتر لە 8 ھەزار ھەلی کار دەرەخسێت.

بە پێی راپۆرتی شارپرێس ، سامان عارەب، سەرۆکی لقی ھەولێری دەستەی وەبەرھێنان بە میدیای پارتی راگەیاند:"لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ کۆمپانیای پەکین-ی چینی دەرخستەیان پێشکەش بە دەستەی وەبەرھێنان کرد، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی گەشتیاریی و نیشتەجێ بوون، بەپێی دەرخستەکە پڕۆژەکە ھەمەلایەنە و بە بڕی 5 ملیار دۆلار جێبەجێ دەکرێت".

سامان عارەب وتیشی: "بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە زیاتر لە 8 ھەزار ھەلی کار دەڕەخسێت".سەرۆکی لقی ھەولێری دەستەی وەبەرھێنان، ئاماژەی بەوەشدا: "دەرخستەی پڕۆژەکەمان ئاراستەی شارەوانی ھەولێر کردووە و وەزیری شارەوانی و سەرۆکی شارەوانی ھەولێر لەسەر خەتن بۆ دابینکردنی زەوی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، شوێنێک دیارکراوە، وەبەرھێنەرە چینییەکە سەردانی زەوییەکی کردووە کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای ھەولێر".

راشیگەیاند: "ئەو کۆمپانیا چینییە پڕۆژەی ھاوشێوەی لە چەند وڵاتێکی دیکە ئەنجامداوە، پڕۆژەکە شارێکی گەشتیاری نیشتەجێبوون دەبێ دەریاچەی ئاو و شوێنی وەرزشی لەناو شارەکەدا ھەیە".

به‌وته‌ی سامان عاره‌ب، "لە دوای دابینکردنی زەوی و تەواوبوونی رێکارەکان دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت  کە لەسەر رووبەری 2 ھەزار دۆنم زەوی ئەنجامدەدرێت".

سەرپەیڤ