ڕێککەوتنی نێوان ھەولێروبەغدا لە بارەی شنگالەوە بووەتە ھۆی توڕە بوونی ھێندێک کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i388434-ڕێککەوتنی_نێوان_ھەولێروبەغدا_لە_بارەی_شنگالەوە_بووەتە_ھۆی_توڕە_بوونی_ھێندێک_کەس
دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاندووە: ڕێککەوتنی نێوان ھەولێروبەغدا لە بارەی شنگالەوە بووەتە ھۆی توڕە بوونی ھێندێک کەس .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 21:43 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی نێوان ھەولێروبەغدا لە بارەی شنگالەوە بووەتە ھۆی توڕە بوونی ھێندێک کەس

دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاندووە: ڕێککەوتنی نێوان ھەولێروبەغدا لە بارەی شنگالەوە بووەتە ھۆی توڕە بوونی ھێندێک کەس .

«ئەحمەد مەلا تەلال» وتەبێژی دەوڵەتی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکدا دوای کۆبوونەەوەی حەوتانەی ئەنجومەنی وەزیران، وتی: ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان بەغداو ھەولێر واژۆ کراوە لە بارەی شنگالەوە، بووەتە ھۆی توڕە بوونی ھێندێک کەس. ھەڵبەت ناوبراو ئاماژەی بە زیچ کەس و لایەنێک نەکرد.

مەلا تەلال وتیشی: ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە ھۆی گەڕانەوەی خەڵکی ئەم شارە بۆ زێدی خۆیان و بەستێن بۆ بنیاتنانەوەی شارەکەو وەدەرنانی ئەوانەی وا لەو بەری سنوورەکانەوە ھاتوونەتە نێو ئەم شارەوە ، خۆش دەکات.

ئاشکرایە مەبەستی  وتەبێژی دەوڵەتی عێراق لەوانەی وا لەوبەری سنوورەکانەوە ھاتوونەتە شنگال ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە»یە.