پەیامی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ وڵاتانی تورکیاو یۆنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i388512-پەیامی_سه_رۆکی_حکومه_تی_هه_رێمی_کوردستان_بۆ_وڵاتانی_تورکیاو_یۆنان
پەیامی ھاوخەمی دەربڕینی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ھەردووک وڵاتی بوومەلەرزە تێ کەوتووی تورکیاو یۆنان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 20:07 Asia/Tehran
  • پەیامی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ وڵاتانی تورکیاو یۆنان

پەیامی ھاوخەمی دەربڕینی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ھەردووک وڵاتی بوومەلەرزە تێ کەوتووی تورکیاو یۆنان.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «مه‌سرور بارزانی» سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی له‌باره‌ی بومه‌له‌رزه‌که‌ی تورکیا و یۆنان بڵاوکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، هیوای زوو چاکبونه‌وه‌ بۆ برینداره‌کان ده‌خوازێت.

«مه‌سرور بارزانی» له‌ تویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی: هاوخه‌میی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ هۆی بومه‌له‌رزه‌ وێرانکه‌ره‌که‌ی ئه‌مڕۆی ده‌ریای ئیژه‌ بوونه‌ قوربانی ده‌رده‌بڕم و هیوای زوو چاک بوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازم، هاوسۆزم له‌ گه‌ڵ خه‌ڵکی تورکیا و یۆنان له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا.

بوومەلەرزەیەکی بەگوڕ ڕۆژی ھەینی لە تورکیاو یۆنان  ڕووی دا کە بە گشتی ١٤ کوژراوو ٤١٩ برینداری لێ کەوتەوە.