پارتی و یەکێتی سبەی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە
تشرینی دووهم 08, 2020 18:14 Asia/Tehran
یەکێتی و پارتی ئامەدەکاری دەکەن کە سبەینێ دووشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ کۆببنەوە و بە گوێرەی زانیارییەکانیش کۆبونەوەکە لەسەر ئاستی باڵا دەبێت.
میدیای سپی لە ھەواڵێک دا نووسی : سبەینێ دووشەممە هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتى نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستى باڵا کۆدەبنەوە.
بەپێى ھەواڵەکە شاندەکەی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکایەتى دەکات و هەرچی وەفدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە هۆشیار زێباریی سەرۆکایەتى دەکات و چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی هەردوولاش بەشدارى کۆبوونەوەکە دەکەن.