تشرینی دووه‌م 19, 2020 23:39 Asia/Tehran
  • چواره‌م کاروانی که‌رەسته‌ى خۆپارێزى له‌ «ڤایرۆسى کۆرۆنا» گەییشتە ھەرێمی کوردستان

سندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروبارى دانیشتوان، چواره‌م کاروانی که‌رەسته‌ى خۆپارێزى له‌ «ڤایرۆسى کۆرۆنا»ی ڕادەستی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لەمیدیاکانی ھەرێمی کوردستان، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ڕایگەیاندووە:  ئاژانسی سندوقى سەر بەم رێکخراوەیە بۆ کاروبارى دانیشتوان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ھەوڵی به‌هێزکردنی سیسته‌مى ته‌ندروستی، ھاوکاریکردن له‌ ڕێگاى کڕین و گه‌یاندنى پێداویستیى پزیشکى و دەستەبەر کردنى گه‌ییشتن به‌خزمه‌تگوزاریه‌کانى ته‌ندروستى و توندوتیژی دژی ئافره‌تان و هاوبه‌شی پێ کردنی کۆمه‌ڵگاو هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بوون له‌ په‌یوه‌ندی به‌ستن سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسیه‌کان دەدات.

ئاماژەی بەوەش کراوە کە، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ى رۆژانه‌ى حاڵه‌ته‌کانى ڤایرۆسى کۆرۆنادا، سیسته‌مى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان بارگرانیه‌کى زۆرى که‌وتوه‌ته‌ سه‌ر و سه‌رچاوه‌کان به‌خێرایى به‌ره‌وته‌واوبوون ده‌چن. 

جێگای ئاماژەشە، «هەمیار عبدولمەغنى»، جێگری نوێنه‌ری  ئاژانسی سندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروبارى دانیشتوان له‌ عێراق رایگەیاندووە، کاروانی چوارەمی هاوکاریی ئەم ئاژانسە ڕادەستی وەزارەتی ته‌ندروستیی  حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان کراوە.

ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە،، سندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروبارى دانیشتوان شانازی ده‌کات وه‌کو هاوبه‌شێکی ڕاسته‌قینه‌ی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانە له‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆنا، بۆ دابینکردنی پێداویستی بۆ ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ن و‌ ژیانی خۆیان ته‌رخانکردووه‌ بۆ رزگارکردنی ژیانی خه‌ڵک.

سەرپەیڤ