رەخنەی توندی یەکگرتوو لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i389755-رەخنەی_توندی_یەکگرتوو_لە_دەسەڵاتدارانی_هەرێمی_کوردستان
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم هیچ هەوڵێکی جددی بۆ چارەسەکردنی کێشەی مووچەخۆران نەداوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2020 14:06 Asia/Tehran
  • رەخنەی توندی یەکگرتوو لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم هیچ هەوڵێکی جددی بۆ چارەسەکردنی کێشەی مووچەخۆران نەداوە.

 

بە پێی راپۆرتی میدیاکانی هەرێم ، هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەتویتێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ‏دوای ڕاگرتنی مەرجداری شایستە داراییەکانی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، حکومەتی هەرێم هیچ هەوڵێکی جددی بۆ چارەسەکردنی ئەو کێشەیە نەداوە.

وتیشی”بێباکیی لایەنەکانی دەسەڵات سەبارەت بە بژێوی و موعاناتی خەڵک، مەخابن هەموو سنوورێکی بەرپرسیارێتی قانونی و ئەخلاقیشی تێپەڕاندوە”.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی 12ی ئەم مانگە، پەڕلەمانی عیراق بەبێ کورد پڕۆژە یاسای وەرگرتنی قەرزی پەسەندکرد، بەپێی یاساکەش دەبێت لەبەرامبەر ڕەوانەکردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان، هەرێمیش بڕێک لەنەوت و 50%ی داهات ڕەوانەی بەغدا بکات، بەڵام تاکوو ئێستاش حکومەتی هەرێم هیچ بڕە نەوتێکی ڕەوانی عیراق نەکردووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر نەدانی مووچە و هاوکات خراپی دۆخی مووچەخۆان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە.