وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان: ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە
حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ڕه‌تیده‌کاته‌وه هیچ ئیسرائیلیه‌ک له هه‌رێم بوونى هه‌بێت یان هیچ بەرژەوەندییەکی ئیسرائیل لەو هەرێمە ببێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دواى لێدوانێکى وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى رژێمی زایۆنی له‌باره‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر شارومەندانی رژێمی زایۆنی که له‌چه‌ند وڵاتێکن و ناوى هه‌رێمى کوردستانیش هاتووه، حکومه‌تى هه‌رێم ڕه‌تیده‌کاته‌وه هیچ ئیسرائیلیه‌ک له‌هه‌رێم بوونى هه‌بێت، وته‌بێژى حکومه‌تیش ده‌ڵێت:"ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لەهەرێمی کوردستان نییە".
به‌گوێره‌ى ڕونکردنەوەیەکى وتەبێژی حکومەتی هەرێم، لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێنلدمان وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی لەتویتێکدا باسی لەوەکردبوو، ئەگەری ئەوە هەیە هێرش بکرێتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لەچەند وڵاتێکی وەک (جۆرجیا، ئازەربایجان، تورکیا، ئیمارات، بەحرەین‌و هەرێمی کوردستان).
له‌و ڕووه‌شه‌وه جوتیار عادل وته‌بێژى حکوومه‌تى هه‌رێم وتویه‌تى:"بۆ ئاگاداری هەموولایەک‌و وەک چەندین جاری تریش ڕامانگەیاندووە، ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لەهەرێمی کوردستان نییەو هیچ هاوڵاتییەکی ئیسرائیلیش لەهەرێمی کوردستان بونى نییه".
له‌کۆتایی ڕونکردنه‌وه‌که‌شدا عادل ده‌ڵێت:"بۆیە ئەم لێدوانە بەهەر مەرامێک درابێت، ڕەتدەکەینەوەو لەڕاستییەوە دوورە".